بڕیاری راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عێراق تا 31ی ئایار درێژ كرایه‌وه
بۆ پێشگیری له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی تـــــا 31ی ئایار درێژکردەوە.
لە ئاگاداری نامەیەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تـــــا 31/5/2020 درێژکردەوە.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژەپێدانە بڕیاره‌که گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سوور، سەربازى، يارمەتییە تەندروستييەكان، فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه.
ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی پێشگیریكردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا.