خه‌ڵاته‌کانی 29مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "بۆسان" دیاریی کران
خه‌ڵاته‌کانی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی پێشبڕکێی 29یەمین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "بۆسان" به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی پێشبڕکێ، سینه‌ماکاران، چالاکانی پیشه‌گه‌ڕیی سینه‌مایی و هۆگرانی هونه‌ری حه‌وته‌م له ناوه‌ندی سینه‌مایی له شاری بۆسان، له کۆریای باشوور به‌ڕێوه چوو.
براوه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی ڕه‌وته نوێیه‌کان، به‌شی خه‌ڵاتی کیم جیسێ ئوک، به‌شی خه‌ڵاتی مێکێنات، به‌شی خه‌ڵاتی سونجێ، به‌شی خه‌ڵاتی نێتپه‌ک، به‌شی خه‌ڵاتی فیپێڕشی و چەند بە شێکی دیکە خەڵات کران.
باشترین فیلمی به‌شی پێشبڕکێی "ڕه‌وته نوێیه‌کان"
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "ڕه‌وته نوێیه‌کان" بریتی بوون له محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵئۆف، ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووس له ئێران، سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، لی مێۆنگ سێ، ده‌رهێنه‌ر له کۆریای باشوور، خاتوو ژوو دۆنگیۆ ئه‌کته‌ر له چین، خاتوو کاتی کۆسرۆتی ئه‌کته‌ر له هیندستان و هه‌روه‌ها خاتوو ڤاتیا کاڵۆیێرسیج به‌رپرسی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ڕۆتێردام له هۆڵه‌ندا، ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌م به‌شه‌ی فێستیڤاڵ، واته؛ خه‌ڵاتی کاش بەبڕی 30 هه‌زار دولاری ئەمەریکی به فیلمی سینه‌مایی "نیشتمانی سپێده‌ی هێمنایه‌تی" له ده‌رهێنانی "پارک ڕی ونگ به‌رهه‌می کۆریای باشوور، هه‌روه‌ها فیلمی سینه‌مایی "ما ـ گریانی بێده‌نگی" له ده‌رهێنانی "ما‌و ناینگ" به‌رهه‌می هاوبه‌شی میانمار، کۆریای باشوور، سه‌نگاپوور، فەره‌نسا، نەرویج و قه‌ته‌ر به‌خشرا.
باشترین فیلمی "خه‌ڵاتی کیم جیسێئوک"
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی "خه‌ڵاتی کیم جیسێئوک" له‌م ڕووداوه گرنگه سینه‌ماییه که بریتی بوون له؛ "کریستییه‌ن ژوونێ" به‌رپرسی به‌شی فیلمی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کان" له فه‌ره‌نسا ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، "پڕاسانا ڤیتاناژ" ده‌رهێنه‌ر له سریلانکا و هه‌روه‌ها خاتوو "شین سۆوۆن" ده‌رهێنه‌ر له کۆریای باشوور، ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌م به‌شه، واته؛ خه‌ڵاتی کاش بە بڕی 10 هه‌زار دولاری ئەمەریکی به فیلمی سینه‌مایی "گوندی ئه‌ستێره‌کانی2" له ده‌رهێنانی "ڕیما داس" به‌رهه‌می هاوبه‌شی هیندستان و سه‌نگاپوور و هه‌روه‌ها فیلمی سینه‌مایی "یێن و ئای ـ لی" له ده‌رهێنانی "تام لین شۆ ـ یۆ" به‌رهه‌می تایوان پێشکه‌ش کرا.
باشترین به‌ڵگه فیلمی به‌شی "خه‌ڵاتی مێکێنات" ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی "خه‌ڵاتی مێکێنات"، له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵ که بریتی بوون له؛ "موحسین مه‌خمه‌لباف" ده‌رهێنه‌ر، سیناریۆنووس و به‌رهه‌مهێنه‌ر له ئێران ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، خاتوو "ئاساکۆ فۆجیۆکا" جێگری سه‌رۆکی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی " له ژاپۆن و هه‌روه‌ها خاتوو "لی سووجۆنگ" ده‌رهێنه‌ر له کۆریای باشوور، ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی باشترین به‌ڵگه فیلمی کۆریایی و ئاسیایی ئه‌م به‌شه، واته؛ خه‌ڵاتی نه‌قدی بڕیی پاره‌ی 7400 دولاری ئەمەریکی به به‌ڵگه فیلمی "کاره‌کان و ڕۆژگاره‌کان" له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی "پارک مینسۆ" و "ئاهن کیمی هایۆن" به‌رهه‌می تایوان و هه‌روه‌ها به‌ڵگه فیلمی "ماڵێکی دیکه" له ده‌رهێنانی "فڕانکی سین" به‌رهه‌می هاوبه‌شی تایوان، هۆنگ کۆنگ، چین و فه‌ره‌نسا به‌خشرا.
باشترین کورته فیلمی "خه‌ڵاتی سونجێ"
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی "خه‌ڵاتی سونجێ" له بیست و نۆیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بۆسان" که بریتی بوون له؛ "لیم دائێ ـ هیوونگ" ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووس له کۆریای باشوور، خاتوو "کۆنێستانس تسانگ" ده‌رهێنه‌ر له ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها خاتوو "یاماناکا یۆکۆ" ده‌رهێنه‌ر له ژاپۆن، ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی باشترین کورته فیلمی کۆریایی و ئاسیایی ئه‌م به‌شه له فێستیڤاڵ، واته؛ خه‌ڵاتی نه‌قدی بڕیی پاره‌ی ٧٤٠٠ دولاری ئەمەریکی به کورته فیلمی "یۆریم" له ده‌رهێنانی "سۆنگ جیسئۆ" به‌رهه‌می کۆریای باشوور و هه‌روه‌ها به کورته فیلمی"باگێک له زستان" له ده‌رهێنانی "ئه‌لئێنورێ مه‌حموودیان" و "هیرۆشی ماتسۆئی" به‌رهه‌می هاوبه‌شی ژاپۆن و فه‌ره‌نسا پێشکه‌ش کرا.
باشترین فیلمی "خه‌ڵاتی فیپێڕشی"
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی "خه‌ڵاتی فیپێڕشی" فیدڕاسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕەخنه‌گرانی فیلم له‌م ڕووداوه هونه‌رییه‌دا که بریتی بوون له؛ خاتوو "تێرێز ڤینسێز" مامۆستای زانکۆ و ڕخنه‌گری سینه‌ما له هه‌نگاریا، "هسین وێنگ" ڕخنه‌گری سینه‌ما له تایوان و هه‌روه‌ها خاتوو "سوئۆوون ڕیی" ڕەخنه‌گری سینه‌ما له کۆریای باشوور، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌م به‌شه‌یان به فیلمی سینه‌مایی "چیرۆکی نیشتمان" له ده‌رهێنانی "لۆئێلۆ هیندرا" به‌رهه‌می هاوبه‌شی ئه‌ندوونێزیا، فیلیپین، تایوان و قه‌ته‌ر پێشکه‌ش کرد.
باشترین فیلمی "خه‌ڵاتی نێتپه‌ک"
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی "خه‌ڵاتی نێتپه‌ک" تۆڕیی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای ئاسیاپه‌سیفیک" له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵدا که بریتی بوون له؛ "ئیگاڕاشای کوهای" ده‌رهێنه‌ر له ژاپۆن ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، "هێرمان وان ئایکین" مامۆستای زانکۆ له به‌لژیکا و هه‌روه‌ها خاتوو "کئم میۆنگ" ده‌رهێنه‌ر له کۆریای باشوور، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌م به‌شه‌یان به فیلمی سینه‌مایی "نیشتمانی سپێده‌ی هێمنایه‌تی" له ده‌رهێنانی "پارک ڕی ـ وونگ" به‌رهه‌می کۆریای باشوور به‌خشی.
خه‌ڵاتی "هۆگرانی سینه‌ما"
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی خوێندکاران له به‌شی پێشبڕکێی "گۆشه‌ی کراوه" له‌م ڕووداوه سینه‌ماییه پێکهاتوو له خوێندکارانی جۆراوجۆر له به‌شه‌کانی په‌یوه‌ست به سینه‌ما له شه‌ش زانکۆ له ناوچه‌ی بۆسان، باشترین به‌ڵگه‌فیلمی کۆریایی و ئاسیایی فێستیڤاڵیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی "هۆگرانی سینه‌ما به به‌ڵگه‌فیلمی "نه نیشتمانێکی دیکه" له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی "باسێل ئادرا"، "حه‌مدان به‌لال"، "یۆڤاڵ ئابڕاهام" و "ڕاسێل سزور" به‌رهه‌می هاوبه‌شی فه‌ڵه‌ستین و نیپاڵ به‌خشرا.
خه‌ڵاتی بینه‌ران
خه‌ڵاتی بینه‌ران له به‌شی پێشبڕکێی "ڕه‌وته نوێیه‌کان" له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵ، به فیلمی سینه‌مایی "نیشتمانی سپێده‌ی هێمنایه‌تی" له ده‌رهێنانی "پارک ڕی ـ ونگ" به‌رهه‌می کۆریای باشوور به‌خشرا. ئه‌م فیلمه، زۆرترین سه‌رپشکی له لایه‌ن بینه‌رانی فێستیڤاڵه‌وه له‌م به‌شه، بۆخۆی مسۆگەر کردبوو.
"بۆسان" یه‌کێک له گرینگ‌ترین فێستیڤاڵه‌کانی کیشوه‌ری ئاسیا
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بۆسان"، یه‌کێکه له گرنگترین فێستیڤاڵه‌کانی کیشوه‌ری ئاسیا و یه‌کێکه له 22 فێستیڤاڵی باوه‌رپێکراویی ئه‌نجوومه‌نی به‌رهه‌مهێنه‌رانی جیهانی فیلم "فیاپف" له ئاستی دنیادا. ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه به پشتیوانیی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ، شاره‌وانی و ئه‌نجوومه‌نی شاری بۆسان و ناوه‌ندی فیلمی کۆریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ڕێزلێنانی "میگۆئێل گۆمێز" ده‌رهێنه‌ری ناوداری پورتوگالی
29یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بۆسان" به نمایشی کۆمه‌ڵێک فیلم له سینه‌ماکارانی جۆراوجۆری جیهان له چه‌ندین به‌ش له‌وانه؛ 10 فیلمی سینه‌مایی له به‌شی پێشبڕکێی "ڕه‌وته نوێیه‌کان"، 11 کورته فیلم کۆریایی له به‌شی "گۆشه‌ی کراوه"، 10 کورته فیلمی ئاسیایی له به‌شی "گۆشه‌ی کراوه"، 10 به‌ڵگه‌فیلم له به‌شی "گۆشه‌ی کراوه"، 8 فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "خه‌ڵاتی کیم جیسێئوک"، به‌شی "خه‌ڵاتی مێکێنات"، به‌شی "خه‌ڵاتی سونجێ"، به‌شی "خه‌ڵاتی نێتپه‌ک"، به‌شی "خه‌ڵاتی فیپێڕشی" و هه‌روه‌ها به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی، له‌وانه؛ 28 فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "په‌نجه‌ره‌یه‌ک به‌ره‌و سینه‌مای ئاسیا"، 5 فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "گاڵا"، 7 فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "سینه‌مای کراوه"، 17 فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "دیارده‌کان"، فیلمێکی ژاپۆنی و 17 به‌ڵگه‌فیلم له به‌شی "ویترین"، 6 فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "شه‌یدای شه‌وانه"، فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "له‌سه‌ر په‌رده"، 9 فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "ته‌رکیز له‌سه‌ر ڕۆحی منداڵان، فیلمی منداڵان"، 6 فیلمی سینه‌مایی له به‌شی ڕێزلێنانی "میگۆئێل گۆمێز" ده‌رهێنه‌ری ناوداری پورتوگالی، 6 فیلمی سینه‌مایی له به‌شی ڕێزلێنانی "لی سان ـ کیۆن" ئه‌کته‌ری کۆچکردووی کۆریایی، 29 فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "سینه‌مای جیهان"، 23 فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "سینه‌مای ئه‌مڕۆی کۆریا"، 11 فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "فلاش فۆڕوارد" ، به‌شی "ئاکادیمیای فیلمی ئاسیایی"، به‌شی "نمایشی تایبه‌ت"، به‌شی ڤۆرکشۆپی فێرکاریی "میگۆئێل گۆمێز" و "ئان هۆی"ده‌رهێنه‌ری هۆنگ کۆنگی ـ چینی، به‌شی "سندووقی سینه‌مای ئاسیا"، به‌شی "بازاڕی فیلمی ئاسیا" و چه‌ندین به‌شی دیکه له ڕۆژانی 2 تا 11ی ئۆکتۆبه‌ری2024 له سینه‌ما "بۆسان" و سینه‌ماکانی دیکه‌ی شاری بۆسان له کۆریای باشوور به‌ڕێوه چوو.