رێكخراوی (ACLED)ی ئه‌مه‌ریكی: 77%ی قورسایی شه‌ڕی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستاندایه نه‌ك له توركیا
"مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه زیانی ئابووری زۆری به هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه"
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی (ACLED)ی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، له ماوه‌ی پێنج مانگی رابردوودا %77ی شه‌ڕوپێكدادانی نێوان سوپای توركیا و چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له هه‌رێمی كوردستان بووه.
به گوێره‌ی داتای ئه‌و رێكخراوه، له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ته‌نیا له سه‌دا 23ی پێكدادانی سوپای توركیا و په‌كه‌كه له‌ناو خاكی توركیا بووه.
رێكخراوه‌كه كار له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد سه‌باره‌ت به پێكدادانه چه‌كدارییه‌كان و شه‌ڕه‌كان له جیهاندا ده‌كات.
دوێنێ 21ی ئایار، ئه‌و رێكخراوه له ئینفۆگرافیكێكدا بڵاویكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان پشكی شێری به‌ركه‌وتووه، له‌وه ببێته گۆڕه‌پانی ئه‌و ململانێ چه‌كدارییه‌ی له نێوان سوپای توركیا و په‌كه‌كه‌دا هه‌یه.

به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، به هۆی ئه‌وه‌ی پشكی شێری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له سنووری هه‌رێمی كوردستان بووه، له رووی ئابوورییه‌وه ئه‌و شه‌ڕه و مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه زیانی ئابووری زۆری به‌ر هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت ژێرخانی ئابووری هه‌رێم گه‌یاندووه، به‌و پێیه‌ی به‌شێكی زۆری گوند و له‌وه‌ڕگا و ناوچه كشتوكاڵییه‌كان به درێژایی سنووره‌كان چۆڵ كراون و بوونه‌ته شه‌ڕگه‌ی په‌كه‌كه.
رێكخراوه ئه‌مه‌ریكییه‌كه روونیشیكردووه‌ته‌وه، سوپای توركیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه به پله‌ی یه‌كه‌م پشتی به هێزی ئاسمانی به‌ستووه.
له ئاستی ناوخۆدا چه‌ندینجار دانیشتوانی ناوچه سنوورییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت هۆشداریان داوه‌ته په‌كه‌كه و داوایانكردووه، ئه‌و هێزه شه‌ڕی خۆی بباته‌وه ئه‌و دیو سنووری هه‌رێمی كوردستان و چیدیكه نه‌بێته هۆی درووستكردنی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ژیانی گوندنشینان.
ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا و مه‌ترسی بۆردومانه‌كان، ده‌یان گوند له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چۆڵكراون و تا ئێستاش سه‌دان گوندنشین و كه‌سی سڤیل بوونه‌ته قوربانی ئه‌و شه‌ڕ و بۆردومانانه.
H.B