كاساس هۆكاری شكستەكەی عێراق ئاشكرا دەكات
ئەیمەن حوسێن بەرامبەر كۆریای باشوور ریكۆردی تۆمار كرد
له یاریی لوتكهی پاڵاوتنهكانی مۆندیالی 2026، عێراق لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر كۆریای باشوور دۆڕا، كاساس رایگەیاند یاریزانەكانی هەندێك هەڵەیان كرد، گوتیشی: شانازی بە ئاستی یاریزانەكانم دەكەم.
له گهڕی چوارهمی كۆمهڵهی دووهمی پاڵاوتنهكانی مۆندیال، لە یاریگەی سیئۆل عێراق بووە كۆریای باشوور، لە خولەكی 41ـی نیوەی یەكەم كۆریا لە رێگەی سی هون بە گۆڵێك پێشكەوت، دواتر لە خولەكی 50ـی نیوەی دووەم ئەیمەن حوسێن بە ئاسیستی ئەمجەد عەتوان گۆڵی یەكسانبوونی كرد.
پاشان لە خولەكی 74 و 83 كۆریا دوو گۆڵی لەسەریەكی لە رێگەی یاریزانان (هیۆن جیو و لی جای سۆنگ) تۆمار كرد، لە كۆتاییەكانی یارییەكەش ئیبراهیم باییش گۆڵی دووەمی عێراقی تۆمار كرد، بەڵام ئەو گۆڵە نەیتوانی عێراق لە شكست رزگار بكات.
كۆریای باشوور به كۆكردنهوهی 10 خاڵ لە خانهی یهكهمی كۆمەڵەی دووەم مایەوە، لە بەرامبەردا شێرهكانی رافیدهین بە 7 خاڵ لە پلەی دووەم نەجوڵا.
ئامارە مێژووییەكانی یارییەكە
له دوایین 9 مۆندیال، عێراق نهیتوانیوه سهركهوتوو بێت و دواینجاریش بهشداری مۆندیالی 1986ـی كرد، ئێستاش بههۆی زیادكردنی ژمارەی ههڵبژاردهكانی مۆندیال و زیادبوونی كورسییهكانی كیشوهری ئاسیا دەرفەتێكی زێڕین لهبهردهم كاساس و عێراق دا ههیه بۆ جاری دووهم بهشداری مۆندیال بكهنهوه.
لە مێژووی پاڵاوتنەكانی مۆندیال، عێراق تەنیا 3 یاریی بەرامبەر كۆریای باشوور كردووە، 2 یاریی دۆڕاندووە و یارییەكیش بەرامبەربووونە،
له مێژوودا، عێراق تهنیا یهك یاریی له كۆریای باشوور بردووهتهوه ئهویش له جامی نهتهوهكانی ئاسیای ساڵی 2007 بوو كه دواتر عێراق بووه پاڵهوانی جامهكه.
ئەیمەن حوسێن دوای 31 ساڵ بووە یەكەمین یاریزانی عێراقی گۆڵ لە كۆریای باشوور بكات، دوایین یاریزان گۆڵی لە كۆریا كرد بێت (حەبیب جەعفەر) بوو لە ساڵی 1993.
هەڵبژاردەی عێراق لە رۆژی 14ـی مانگی داهاتوو لە یاریگەی بەسرە میوانداریی ئوردن دەكات.
لێدوانەكانی كاساس دوای دۆڕانەكەیان بەرامبەر كۆریا
ئێمە رووبەڕووی تیپێكی بەهێز و رێكخراو بووینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا شانازی بە ئاستی یاریزانەكانم دەكەم، هەرچەندە لەم یارییە هەندێك هەڵەمان هەبوو، هەست دەكەم هەمووان رەخنەدەگرن كە من بە پلانی بەرگری یاریم كردووە، ئێمە بەرامبەر ڕکابەرێکی بەهێز یاریمان كردووە کە خاوەنی كۆمەڵێك یاریزانی لێهاتوویی تاکەکەسی و شێوازی یاریکردنی هێرشبەرییان هەیە، بۆیە بیرۆکەکەمان ئەوە بوو لە نێو ناوچەی بەرگری هۆمان دەرفەتەكان بۆ یاریزانانی بەرامبەر سنووردار بکەین، لەبارەی ئەیمەن حوسێن كە گوایە بەختی هەیە، نەخێر راست نییە، ئەیمەن یاریزانێكی خەباتكار و هێرشبەرێكی لێهاتووە، ئێمە لە ئیسپانیا بەمجۆرە یاریزانانە دەڵێین "داری جادوویی" هەیە. یاریزانانی كۆریا هەموویان باشن، بەتایبەتی یاریزانی ژمارە 10 لە هێڵی ناوەراست لە نیوەی یەكەم زۆر كێشەی بۆ دروست كرد، ئێمەش بە باشی فشارمان لەسەر دروست نەكرد، ئەمە هەڵەی ئێمە بوو، بەهەرحاڵ هەڵەكردن بەشێكە لە یاریی و دەبێتە ئەزموون بۆ ئێمە.