هۆشداری له بارەی جۆرێك بتڵی غازی ماڵان ده‌درێت کە مەترسی تەقینی هەیە
قایمقامییەتی سلێمانی هۆشداریی لە بتڵێکی غازی ماڵان دەدات کە لە پشکنین دەرنەچووە و مەترسیی تەقینی لێدەکرێت.
چوارشەممە 16ـی تشرینی یەکەمی 2024، قایمقامی سلێمانی جۆرێك له بتڵی غازی ماڵان قه‌ده‌غه ده‌كات و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانیش له‌باره‌یه‌وه هۆشداری به‌هاوڵاتیان ده‌دات.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: دوای به‌ده‌ستگه‌یشتنی داواكاری بۆ فرۆشتنی جۆرێك له بتڵی غازی ماڵان كه له پلاستیك دروستكراوه، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه نموونه‌ی ڕه‌وانه‌ی تاقیگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پیشه‌سازی كراوه بۆ پشكنین.
گوتی: دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و جۆره بتڵه نه‌گونجاوه و شیاوی به‌كارهێنان نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانای به‌رگه‌گرتنی فشاری (90) باڕی نییه.
راشیگه‌یاند: له‌سه‌ر بنه‌مای پشكنین و نوسراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پیشه‌سازی، به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی فرۆشتنی له بازاڕه‌كان قه‌ده‌غه‌كراوه و له‌هه‌ر شوێنێكیش ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی هۆشداریدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره بتڵه پلاستیكییه چینییانه مه‌ترسی ته‌قینیان لێده‌كرێت و جێگه‌ی مه‌ترسین، هاووڵاتیان له‌و جۆره بتڵه غازه پلاستیكییه به‌كارنه‌هێنن.
دەڵێت: بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقایمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.