زانایان 70 جۆر ده‌رمانیان له‌سه‌ر كۆرۆنا تاقیكردووەته‌وه
بەشێکیان ئاشکرا دەکرێن
K24 – مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
تیمێك له توێژه‌ره‌وان باس لهوهدهكهن، نزیكه‌ی 70 جۆر ده‌رمان و تێكه‌ڵه‌ی ده‌رمان به‌كارهاتووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆنا و زۆربه‌شیان كاریگه‌ری هه‌بووه.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامەی نیویۆرك تایمز، زانایان پێیانوایه هه‌ندێك له‌و ده‌رمانانه‌ی كه به‌كارهاتوون ده‌رمانی نه‌خۆشی دیكه‌ن و دووباره به‌كارهێنراون دژی ڤایرۆسەکە كه ده‌شێت خێراتر و به‌رده‌ستتر بن له‌وه‌ی هه‌وڵبده‌ن داهێنان بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانێكی نوێ بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆسه‌كه.
لیستی ئه‌و ده‌رمانانه‌ش له پێگه‌ی (bioRxiv) بڵاوكرایه‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی توێژه‌ره‌وه‌كان ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لیستی ئه‌و ده‌رمانانه بڵاوبكرێته‌وه.
بەگوێرەی راپۆرتێکی نیویۆرك تایمز، بۆ گه‌یشتن به‌م لیسته، سه‌دان توێژه‌ر ده‌ستیان كردووه به لێكۆڵینه‌وه‌ی نائاسایی له‌سه‌ر جینه‌كانی (مادده‌ی بۆماوه‌یی) كۆرۆنا كه ناوه زانستییه‌كه‌ی (SARS-CoV-2)ه.
بۆ تێكدانی (له‌كارخستنی) خانه‌ی سیییه‌كان، پێویسته ڤایرۆسه‌كه جینه‌كانی خۆی بكاته ناو خانه‌ی سییه‌كانی مرۆڤه‌وه، به‌مه‌ش كارده‌كاته سه‌ر ئامێری تایبه‌تی جینه‌كان. ئه‌و خانانه‌ش كه له‌ئه‌نجامی پرۆتینی ڤایرۆسه‌كه‌وه دروستبوون، ده‌ستده‌كات به دروستكردنی ملیۆنه‌ها ڤایرۆسی نوێ له‌ناو سییه‌كان و نه‌خۆشییه‌كه له له‌شی مرۆڤه‌كه‌دا بڵاوده‌بێته‌وه.
له‌ناو خانه‌ی ڤایرۆسه‌كاندا پرۆتینی (جینۆمی RNA) هه‌یه. پرۆتینی ڤایرۆسه‌كه پێویسته بتوانێت بچێته ناو پرۆتینی خانه‌ی زیندووی سیییه‌كانه‌وه، ئه‌وكات ئه‌توانێت ژماره‌ی ڤایرۆسه‌كان له ناو سییه‌كاندا گه‌شه‌بكات و زیادبێت.
بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ته‌ندروستی كه‌سی تووشبوو به جێگیریی بهێڵدرێته‌وه، پێویسته به ده‌رمانێك رێگری له‌پرۆتینی ڤایرۆسه‌كه بكرێت تا نه‌چێته ناو پرۆتینی خانه‌ی سییه‌كانی كه‌سێك كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه.
لهتوێژینهوەیەکی نوێ‌دا، زانایان پشكنینیان بۆ 26 جینی ناو 29 جینی كۆرۆنا كردووه كه راسته‌وخۆ له‌پرۆتینی ڤایرۆسه‌كه‌وه به‌رهه‌مهاتوون. توێژینه‌وه‌كه 332 پرۆتینی مرۆییان دۆزیوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن پرۆتینی ڤایرۆسه‌كه‌وه كراونه‌ته ئامانج.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، هه‌ندێك له پرۆتینی ڤایرۆسه‌كان توانای به ئامانجگرتنی یه‌ك پرۆتینی خانه‌ی سییه‌كانیان هه‌بووه، به‌ڵام هه‌ندێكی تر له پرۆتینی ڤایرۆسه‌كان توانای هه‌بووه كه 10 پرۆتینی خانه‌ی سییه‌كان بكاته ئامانج. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشییه‌كه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر و له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر جیاواز بێت.
توێژه‌ره‌وه‌كان به‌دوای ئه‌وه‌دا گه‌ڕاون، ده‌رمانێك به‌كاربهێنن بۆئه‌وه‌ی رووپۆشی په‌رده‌ی پرۆتینی خانه‌كانی مرۆڤ بكات یاخود رێگری بكات كه كۆرۆنا به خانه‌كانی سییه‌كانی مرۆڤه‌وه بنووسێت چونكه كۆرۆنا پێویستی به‌و پرۆتینی مرۆییه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خانه‌كانی خۆی پێ زیادبكات.
دواجار تیمه‌كه، 24 ده‌رمانیان ده‌ستنیشانكردووه و ئیداره‌ی ده‌رمان و خۆراك ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ریان. ده‌رمانه‌كان هیچ په‌یوه‌ندیان به كۆرۆنا نه‌بووه، بەڵکو دەرمانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و په‌ل له‌رزین و به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن بوون.
له‌نێو لیسته‌كه‌دا دوو ده‌رمانی هه‌ڵبژێردراوی چاوه‌ڕواننه‌كراوی تێدایه کە ئه‌وانیش هاڵوپیرێدۆل كه بۆ چاره‌سه‌ری شیزیۆفرینیا به‌كارده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها ده‌رمانی مێتفۆرمین كه بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌كاردێت كه نه‌خۆشی شه‌كره‌ی تایپی 2 یان هه‌یه.
هه‌روه‌ها به‌پێی نیویۆرك تایمز، توێژەرەکان له نێو ئه‌و ژماره‌یه‌دا چه‌ند ده‌رمانێكی تێكه‌ڵه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه تا ئێستا له ژێر تاقیكردنه‌وه‌ی مه‌یدانی-دایه یان به‌م نزیكانه ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی دێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی گرنگی پێدانه ده‌كرێت هه‌ندێك له‌و چاره‌سه‌رانه وه‌ك ده‌رمانی مشه‌خۆره‌كان به‌كارهێنرابێت. له‌نێو لیسته‌كه‌دا دژه زینده‌گی (ئه‌نتی بایۆتیك)ی تێدایه كه به‌كتریا له‌ناوئه‌بات له‌رێگه‌ی تێكدانی ئه‌و خانانه‌ی كه بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی پرۆتینی خانه‌كانی به‌كتریا به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام هه‌ندێک له‌مانه كاریگه‌ری لاوه‌كییان زۆره.
یه‌كێک له‌و چاره‌سه‌رانه‌ی له لیسته‌كه‌دایه، هایدرۆكلۆرۆكوین و كلۆرۆكۆینن. هایدرۆكلۆرۆكوین كه بۆ نه‌خۆشی (ئێسقای پێست) كه له كورده‌واریدا به ده‌رده گورگ ناسراوه و حه‌بی كلۆرۆكۆین كه بكوژی مشه‌خۆری تاك خانه‌یه كه مشه‌خۆرێكه ئه‌بێته هۆی تووشبوون به مه‌لاریا. هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ریمیسیڤیر كه چاره‌سه‌ر سه‌ره‌كی ئیبۆلا-یه و ئێستا چه‌ندین نه‌خۆشیش به‌مه چاره‌سه‌ركراوه.
به‌ڵام د. ئه‌نتۆنی فۆسی به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگای نه‌خۆشییه هه‌ستیار و درمه‌كان لە ئەمەریکا، تێبینی زۆری داوه كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بیسه‌لمێنێت حه‌بی كلۆرۆكۆین به‌شێوه‌یه‌كی باش كارده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا، به‌ڵام رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دووباره‌ی كرده‌وه كه ده‌ستكراوه به تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر كلۆرۆكۆین.
نێڤان گرۆگان زانای بایۆلۆژی له زانكۆی كالیفۆرنیا له سان فرانسیسكۆ هۆشداریدا له‌وه‌ی كه كلۆرۆكۆین كاریگه‌ری لاوه‌كی وه‌ك ژه‌هراویبوونی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه ئه‌م ده‌رمانه پرۆتینی خانه زیندووه‌كانی مرۆڤ له‌ناوده‌بات.
سه‌رئه‌نجام ئه‌وه‌ی تا ئێستا هه‌یه هیچ ده‌رمانێكی تایبه‌ت به كۆرۆنا له ئارادا نییه و هه‌موو جیهان چاوه‌ڕێی ڤاكسینه بۆ ئاینده‌یه‌كی نزیك.