نێچیرڤان بارزانی: گرنگه بڕوانامه ببێته بنهمایهك بۆ خزمهتكردن

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی دەرچووانی زانکۆی دهۆک ڕایگەیاند، وەرگرتنی بڕوانامە لە زانکۆی دهۆک دەستکەوتێکە کە جێگەی شانازی و سەربەرزییە، هەروەها گرنگه بڕوانامه ببێته بنهمایهك بۆ خزمهتكردن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ـی تشرینی یەکەمی 2024، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمی خولی 29ـەمینی دەرچووانی زانکۆی دهۆک بەڕێوەچوو کە تێیدا زیاتر لە پێنج هەزار قوتابی لە 19 بەشی جیاواز بوونە خاوەنی بڕوانامەی دەرچوون.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمەکەدا، گوتارێکی پێشکەش کرد و وێڕای پیرۆزباییکردن لە دەرچووان، گوتی: وەرگرتنی بڕوانامە دەستکەوتێکی گرنگە بۆ ژیانتان، بەڵام ئەوە بە تەنیا بەس نییە، گرنگە ئەم بڕوانامەیە بێتە بنەمایەکی ئەکادیمی بۆ خزمەتکردنی خۆتان و پاشەڕۆژی وڵاتەکەتان.
هاوکات نێچیرڤان بارزانی داوای لە دەرچووان کرد، لە داهاتوودا لە رێگەی بنەما زانستییەکانەوە خزمەت بە کەرت و بوارە جیاوازەکان بکەن.