فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بارەگاكانی پەكەكە لە ئامێدی بۆردومان دەكەن

ترس و دڵەڕاوكێی لای خەڵك دروست بووە

K24 - ئامێدی

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 23/5/2020، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی بۆردومانی بارەگاكانی پەکەکەیان لە نزیک گوندی ھیزانکەی کریستیان نشین لە سنووری ناحیەی چەمانکی سەر بە قەزای ئامێدی كرد.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ناوچەكە بە كوردستان24ی راگەیاند: "بۆردومانەكە لە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ دەستیپێكرد، بارەگاكانی پەكەكە بۆردومان كران، كە نزیكن لە ئاوەدانی، ئەمش وایكردووە ترس و دڵەڕاوكێی زۆر لای ھاووڵاتییان دروست بێت".

لەماوەی ساڵێکدا ئەمە جاری سێیەمە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لە نزیک ئەو گوندە بوردومان دەکەن.

Fly Erbil Advertisment