لە نێوان کەرکووک و سلێمانی حەشارگەیەکی داعش بۆمباران کرا
فڕۆکەی ئێف 16ـی هێزی ئاسمانی عێراق، گرووپێکی تیرۆریستانی داعشی لەنێوان کەرکووک و سلێمانی بەئامانج گرت.
پێنجشەممە 17ـی تشرینی یەکەمی 2024، شانەی ئەمنی عێراق ئاشکرای کرد، فڕۆکەی ئێف 16ـی هێزی ئاسمانی، شانەیەکی تیرۆریستانی داعشیان بە ئامانج گرتووە کە لە چوار چەکدار پێکهاتبوون لە ناوچە هاوبەشەکانی نێوان کەرکووک و سلێمانی.