به فه‌رمی، واده‌ی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی داهاتووی خولی فه‌ره‌نسا دیاریكرا
بووه یه‌كه‌مین وڵات، خولی ئه‌مساڵ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و واده‌ی وه‌رزی نوێ دیاری بكات
ئه‌نجوومه‌نی خولی فه‌ره‌نسا واده‌ی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی لیگ وه‌نی دیاریكرد، دوای ئه‌وه‌ی وه‌رزی ئه‌مساڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.
پێگه‌ی ئاڕ ئێم سی بڵاویكرده‌وه ئه‌نجوومه‌نی خولی فه‌ره‌نسا 22ـی مانگی هه‌شتی ئه‌مساڵی دیاریكردووه بۆ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی لیگ وه‌ن كه ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه پێشوه‌خته و دوای 28 گه‌ڕ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتایی پێهێنرا و پاریس سانجێرمان بووه پاڵه‌وان و ئه‌م یانه‌یه له‌گه‌ڵ مارسێی و رێن له چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو به‌شداری ده‌كه‌ن و هه‌ریه‌كه له ئامیان و تۆڵۆزیش بۆ خولی پله‌دوو دابه‌زین، یانه‌كانی لۆریان و لینسیش بۆ لیگ وه‌ن سه‌ركه‌وتن.