هیچ کلدانییەک لە شارباژێر نییە، کەچی نوێنەرەکەی ڕەیان کلدانی 14 هێندەی یەکێتی دەنگی هێناوە
لە دەنگدانی تایبەت ئەمڕۆدا لە سنووری شارۆچکەی شارباژێری بازنەی سلێمانی لە کۆی هەزار و 629 کەس کە مافی دەنگدانیان هەبووە و هەزار و 606 کەس دەنگیانداوە، بەڵام ئەوەی بووەتە جێگەی سەرسوڕمان نوێنەرەکەی ڕەیان کلدانی، واتە چواردە هێندەی یەکێتی دەنگەکانی بردووە، کە دەکاتە %61ی دەنگدانی تایبەتی شارباژێر، لە کاتێکدا هیچ هاووڵاتییەکی پێکهاتەی کلدانی لە ناوچەکە نیشتەجێ نین.
بە گوێرەی ئەو ئامارەی بە دەستی ماڵپەڕی کوردستان24 گەیشتووە، لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا لە بنکەی دەنگدانی شارباژێر (چوارتا)، ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدانەکە بەمشێوەیە بووە:
دەنگدار 1629
دەنگی دراو 1606
دانا ئامانج نوێنەری ڕەیان کلدانی 1000 دەنگ
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان 135 دەنگ
نەوەی نوێ 48 دەنگ
بەرەی گەل 3 دەنگ