قوباد تاڵه‌بانی: خودی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌نده و وه‌زیره‌كان به هه‌موو تواناوه هه‌وڵی دابینكردنی مووچه ده‌ده‌ین
له هه‌وڵدا ده‌بین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی ئه‌م كێشه‌یه
K24 - هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی له برووسكه‌یه‌كدا، به بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز ئاراسته‌ی هاووڵاتیانی كردووه، رایگه‌یاند، به خودی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌نده و وه‌زیره‌كان به هه‌موو تواناوه هه‌وڵی دابینكردنی مووچه ده‌ده‌ین.
له برووسكه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی، نووسیویه‌تی: حكومه‌تی هه‌رێم، به‌خودی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌نده و وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانه‌وه، به هه‌موو توانامانه‌وه له هه‌وڵدا ده‌بین بۆ دابینكردنی مووچه و چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی ئه‌م كێشه‌یه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: له‌م پێناوه‌شدا كاری پێویستمان كردوه بۆ رێككه‌وتنی گشتگیر و دادپه‌روه‌رانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند.
له باره‌ی دانووستانه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداوه، قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاندووه، دانوستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا چڕتر كردووه‌ته‌وه و ئێستا لێكتێگه‌یشتن له‌هه‌مووكات زیاتره و گه‌شبینین به گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌شی زۆری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.