پێڵاو له قاچی مریشك دروست ده‌كات
له كارگه‌كه‌ی 6 كرێكار هه‌ن .. كاری یه‌كێكیان ته‌نیا كۆكردنه‌وه‌ی قاچی مریشكه
K24- مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
هاووڵاتییه‌كی ئیندۆنیزیا پێچه‌وانه‌ی هه‌موو سه‌رده‌م و هه‌موو پیشه‌وه‌رانی تری هاووشێوه‌ی كه له پێستی ئاژه‌ڵ و مار و تیمساح، پێڵاویان دروستكردووه، ئه‌و له پێستی قاچی مریشك پێڵاو دروست ده‌كات.
پیشه‌سازی ئه‌و گه‌نجه جه‌ده‌لێكی گه‌وره‌ی له بواری فاشیۆندا دروستكردووه، چونكه ئه‌ركه‌كه نه‌ك قورسه، به‌ڵكو ده‌ستكه‌وتنی پێستی قاچی مریشك به رێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌ركه‌كه‌ی قورس‌تر كردووه.
له راپۆرتێكی رۆیته‌رزدا هاتووه، نۆرمان فاریكا ره‌مزانانیی 25 ساڵ له شاری باندۆنگی ئیندۆنیزیا پێیوایه، ئه‌و رێگه‌یه‌كی دۆزیوه‌ته‌وه كه گرانبه‌ها نییه بۆ ئه‌وه‌ی هانی به‌رده‌وامی له فاشیۆندا بدات، كه دروستكردنی پێڵاوه له پێستی قاچی مریشك. گوتیشی:"به‌رهه‌مه‌كانم ئه‌و جه‌ده‌له‌ی كۆتایی پێهێنا، كه قاچی مریشك به بێكه‌ڵك سه‌یر بكرێت".
رۆیته‌رز ناوی كارگه‌كه‌ی نۆرمان ده‌ناسێنێت، هیركا(Hirka) ناوی كارگه‌كه‌ی ئه‌و گه‌نجه ئیندۆنیزییه‌یه كه 6 كه‌س كاری تێدا ده‌كه‌ن و ده‌شیه‌وێت ئه‌و 6 كه‌سه له ئاینده‌دا ببن به خاوه‌نی بزنسی خۆیان و درێژه به‌م پیشه‌یه بده‌ن.
گوتیشی: "كاری یه‌كێك له كرێكاره‌كان ته‌نیا كۆكردنه‌وه‌ی قاچی مریشكه له رێستورانت و شوێنه‌كانی فرۆشتنی خوارده‌مه‌نی و سه‌ربڕخانه و كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان".
نۆرمان ده‌یه‌وێت ئه‌لته‌رناتیڤی پێستی ئاژه‌ڵه كێوی و ده‌گمه‌نه‌كانی وه‌ك مار و تیمساح، به‌كاربهێنێت، بۆیه ده‌ڵێت: "ئامانجی سه‌ره‌كی به‌كارهێنانی پێستی قاچی مریشك، ئه‌وه‌یه، مافی ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان به پارێزراوی بمێنێته‌وه و راو نه‌كرێت، چونكه مریشك باڵنده‌یه‌كه بۆ خواردن به‌كاردێت، ئێمه قاچه‌كه‌شی به‌كارنه‌هێنین یان ئه‌خورێت یان فڕێده‌درێت".
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه ئه‌و گه‌نجه هه‌یه‌تی پاشماوه‌ی قاچی مریشكه‌كانه، ئه‌و ده‌ڵێت: "پاشماوه‌ی ئێسكی قاچی مریشكه‌كان كێشه‌یه‌كه بۆمان چاره‌سه‌ر ناكرێت".
له‌دوای ئاماده‌كردن و خۆشكردنی پێسته‌ی قاچی مریشكه‌كانه‌وه پێویستی به 10 رۆژه تا چه‌رمه‌كه ئاماده ده‌بێت بۆ بڕین، نۆرمان ده‌ڵێت: "45 قاچی مریشك پێڵاوێكی لێبه‌رهه‌مدێت".
یه‌كێك له‌كڕیاره‌كانی ئه‌و پێڵاوه ده‌ڵێت: "هه‌میشه بیستوومه كه قاچی مریشك بۆ خواردن و ته‌نانه‌ت دروستكردنی چپس به‌كارهاتووه، به‌ڵام بۆ دروستكردنی پێڵاو نه‌مبیستووه و ده‌گمه‌نه".
نرخی هه‌ر پێڵاوێك له نێوان 40 بۆ 120 دۆلاردایه، به‌پێی رێژه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌رمی مریشكه‌ی له پێڵاوه‌كه‌دا به‌كاردێت.
ئه‌و بزنسمانه كه‌م ته‌مه‌نه، ماوه‌ی 3 ساڵه بیری له‌م كاره كرووه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا به‌كاری تاكه‌كه‌سی ده‌ستی پێكردووه و پێڵاوی بۆ خۆی دروستكردووه، به‌ڵام ئێستا چاوی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه به‌شوێن كڕیاردا بگه‌ڕێت له‌هه‌موو حیهاندا، تاوه‌كو بزنسه‌كه‌ی فراوانتر بكات.
H.B
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)


