ڕووسیا و ئۆکرانیا زیاتر لە 90 دیلی جەنگیان ئاڵوگۆڕ کرد

وێنە، دیلە ئازادکراوەکانی ڕووسیا
وێنە، دیلە ئازادکراوەکانی ڕووسیا

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند "ڕۆژی هەینی بە نێوەندگیریی ئیمارات، 95 دیلی جەنگیان لەگەڵ ئۆکرانیا ئاڵوگۆڕ کرد."

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە بەیانامەیەکدا ڕایگەیاند "سەربازە ڕووسە گەڕاوەکان لە بیلاڕووس پشکنینی پزیشکییان بۆ دەکرێت."

ئیمارات ڕایگەیاند "هەوڵەکانی نێوەندگیریی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا سەرکەوتوو بوو لە تەواوکردنی ئاڵوگۆڕێکی نوێی دیلی جەنگی، کە 190 دیل بە یەکسانی لە نێوان هەردوولا ئاڵوگۆڕ کران، بەمەش کۆی ژمارەی دیلەکانی ئاڵوگۆڕکراوی نێوان هەردوو وڵات لە نێوەندگیرییەکاندا گەیشتە دوو هەزار و 184 دیل."

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات "سوپاس هەردوو وڵاتی کرد، بۆ هاوکاری و وەڵامدانەوەی هەوڵەکانی نێوەندگیریی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان."

لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئیمارات هەشت نێوەندگیریی ئاڵوگۆڕی دیلی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیای کردووە.