وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دەرەنجامی نوێی راگه‌یاند
پزیشكه و له به‌غدا گه‌ڕاوته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زارتی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی كه‌سێكی دیكه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، یەك تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "تووشبووه‌كه پزیشکێکی شاری هەولێره، پیاوه و تەمەنی ٣٨ ساڵه، قوتابی خوێندنی باڵا (بورد- دکتورا) یە بۆ پسپۆڕی هەناو لە نەخۆشخانەکانی شاری به‌غدا، دوای گەڕانەوەی و وەرگرتنی نموونەی پشکنینی تاقیگە، دەرەنجام پۆزەتیف دەرچوو".
H.B