حەسەن تۆران: له‌ كه‌ركووك رووبه‌ڕووی هێرش و تیرۆر بووینه‌ته‌وه‌

کەرکووک
کەرکووک

حەسەن تۆران سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق ڕایگەیاند، پێکهاتەی تورکمانی لە کەرکووک بەم دواییانە رووبەڕووی هێرش و تیرۆر بووەتەوە تا دەنگیان کپ بکەن داوای مافی خۆیان نەکەن.

حەسەن تۆران سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەرەی تورکمانی بەشداریی حکوومەتی خۆجێی کەرکووک ناکات تا یەکلایبوونەوەی سکاڵاکەی دژی رێککەوتنی هۆتێل رەشیدی بەغدا.

حەسەن تۆران گووتیشی: سکاڵایان لەدژی فەرماندەیەکی سەربازیی یەکێتی تۆمارکردووە، چونکە داوا لە دەنگدەران دەکات لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەنگ بە کاندیدێکی دیاریکراو بدەن.

حەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق گوتی: پارێزگای کەرکووک بەمدوایانە کۆمەڵێک پێشێلکاریی مەترسیداری بەخۆیەوە بینیووە کە ئامانج لێیان بەئامانجگرتنی بەرەی تورکمانییە، دەڵێت: کردەوەکان ترۆریستی بوون و ئامانج لێیان کپکردنی دەنگی تورکمان بووە.

تۆران دەڵێت: هەڵوێستمان ڕوونە، بەرەی تورکمانی بەشداریی حکوومەتی خۆجێی کەرکووک ناکات تا سکاڵای دژی رێککەوتنی هۆتێل ڕەشید یەکلایی نەبێتەوە، دەشڵێت:هیچ کەسێکمان بۆ هیچ پۆستێکی حکوومەتی خۆجیێ کەرکووک کاندید نەکردووە، لەکاتێکدا ئێمە وەک براوەی هەڵبژاردن بەرپرسین لە پێشکەشکردنی کاندید.

حەسەن تۆران گوتیشی: سکاڵامان لە کۆمسیۆن دژی فەرماندەیەکی سەربازیی یەکێتی تۆمارکردووە کە داوا لە دەنگدەران دەکات دەنگ بە کاندیدێکی دیاریکراو بدەن و چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەین.