رووماڵ

زیاتر لە پێنج هەزار چاودێر، چاودێریی هەڵبژاردنی گشتیی دەکەن

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەڕاگەیێندراوێکدا ژمارەی نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسییەکان و چاودێرانی ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ هەر چوار بازنەی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە دەنگدانی تایبەت و گشتی بڵاو دەکاتەوە،زیاتر لە 35 هەزار نوێنەری پارت و لایەنەکان و زیاتر لە پێنج هەزار چاودێری ناوخۆیی و هەزار و 655  چاودێری نێودەوڵەتیش چاودیریی پرۆسەکە دەکەن.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری نوێنەری پارت و لایەنە سیاسییەکان و چاودێرانی ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ،بۆ دەنگدانی تایبەت و گشتیی بڵاو دەکاتەوە.

بەگوێرەی ئامارەکە 35.072 چاودێری لایەنە سیاسییەکان کە 2.811  نوێنەر سەر بە 12 لایەن لە پارێزگای هەولێر  23.813 نوێنەر سەر بە 15 لایەن لە سنووری پارێزگای سلێمانی و 8.183 نوێنەر  سەر بە 17 لایەن لە دهۆک و 265 نوێنەری دوو لایەن لە هەڵەبجە دادەندرێن. 
هەروەها 5.274 چاودێری ناوخۆیی کە 1.754 چاودێر سەر بە 26 ڕێکخراو لە هەولێر و 644 چاودێر سەر بە 11 ڕێکخراو لە سلێمانی و 2.876 چاودێر سەر بە 28 ڕێکخراو لە دهۆک ڕۆڵی چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکە دەبینن. 
 هەروەها 1.655 چاودێری نێودەوڵەتی کە نوێنەرایەتیی 14 کونسوڵخانە و 14 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی دەکەن چاودێریی پرۆسەکە دەکەن هەروەها 20 کەناڵ و دەزگای راگەیاندن ڕووماڵی هەڵبژاردنەکە دەکەن.