بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر روونكردنەوەیەك لە بارەی بێ ئاوی ژمارەیەك گەڕەك دەدات

بۆڕی ئاوی ئیفراز كێشەی تەكنیكی بۆ درووست بووە

K24 - هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە، كە بۆڕی ئاوی ئیفراز 3 گرفتێكی تەكنیكی بۆ درووست بووە و تیمەكانیش سەرقاڵی چارەسەری كێشەكەن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاو، روونیشی دەكاتەوە، بۆڕی ئاوی ئیفراز 3 كە دەكەوێتە نێوان شارۆچكەی عەنكاوە و گوندی گەزنە، گرفتێكی لە ناكاوی تەكنیكی بۆ درووست بووە.

هاوكات دڵنیاییش دەداتە هاووڵاتیان كە تیمەكانی چاككردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكە، سەر لە ئێوارەوە سەرقاڵی چاككردنەوە و چارەسەركردنی گرفتە تەكنیكییەكەن و تا ئێستاش بەردەوامن لە كاركردن و بە زووترین كات چارەسەری ئەو گرفتە لە ناكاوە دەكەن.

ئ. م