له قه‌ڵادزێ ئافره‌تێك به رێژه‌ی %100 سووتا
گواستراوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی
K24 – رانیه:
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه (23ی ئایار/ مایۆی 2020) ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن (33) ساڵ به سووتاوی گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و به هۆی دژواری ره‌وشی ته‌ندروستییه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، ئافره‌ته‌كه ناوی (د.ئ.ح) و لەدایکبووی ساڵی 1987ه‌و پیشەی ژنی ماڵه، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین بووه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، به گوێرەی راپۆرتی سەرەتایی نەخۆشخانە رێژەی سوتاوییەکەی 100% بووە، پاش گەیشتنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەڕێکرا بۆ سلێمانی، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.