ئاسانكاری لە رێكاره‌كانی قەدەغەی ھاتووچۆ ده‌كرێت
سبەی چەند شوێنێك دەكرێنەوە
K24 - ھەولێر
قایمقامی ناوەندی هه‌ولێر رایدەگەیەنێت، سبەی ئاسانكاری لە رێكاره‌كانی قەدەغەی ھاتووچۆ ده‌كرێت و رێگە بە كردنەوەی چەند شوێنێك دەدرێت.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی ناوەندی هه‌ولێر بە كوردستان24ی راگەیاند، سبەی رۆژی دووه‌می جه‌ژنی ره‌مه‌زان چه‌ند ئاسانكارییه‌ك له رێنمایی و رێكاره‌كان ده‌كرێت، نانه‌واخانه و عه‌لوه‌كان ده‌كرێنه‌وه.
روونیشیكردەوە، ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌كرێنه‌وه سه‌رجه‌میان له‌ژێر چاودێریدا ده‌بن، تاوه‌كو سه‌رجه‌م هاووڵاتییان پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
راشیگەیاند، ئاسانكاری لە رێكارەكان لەسەر پێشنیاری وەزارەتی كشتوكاڵە و وەزیری ناوخۆ رەزامەندی داوە، چونكە بەشێك لە بەروبوومی ناوخۆ پێگەیشتووە، بۆ ئەوەی زیان بەر جوتیار نەكەوێت.
قایمقامی ناوەندی ھەولێر ئەوەشی خستەڕوو، لەلایەن تیمەكانەوە چاودێری ئەو شوێنانە دەكرێت، كە سبەی دەكرێنەوە، بۆ ئەوەی رێنمایی و رێكارەكان وەكخۆی جێبەجێ بكرێن.