تەندروستی ھەولێر: 22 تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكان ماون

"دوو لە نەخۆشەكان پێویستیان بە ئامێری ھەناسەدانی دەستكرد ھەبووە"

K24 - ھەولێر

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، ئێستا 22 تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكان ماون.

د. دلۆڤا محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر بە كوردستان24ی راگەیاند، ئێستا ته‌نیا 22 نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیماراتی لە هه‌ولێر ماون، ئه‌وانیش باری ته‌ندروستیان جێگیره‌ و لەلایەن تیمەكانی تەندروستی چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدەدرێت.

راشیگەیاند، تەنھا دوو نەخۆش پێویستیان بە ئامێری ھەناسەدانی دەستكرد ھەبووە، ئەوانی دیكە ھەموویان باری تەندروستیان باشە.

بەڕێوەبەری تەندروستی ھەولێر ئاماژەی بەوەشكرد، لەم ماوەیەدا رۆژانە تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار دەكرێن، ئەمەش گەواھیدەری ئەوەن كە ھێشتا كۆرۆنا لەناو كۆمەڵگەدا ھەیە و تەشەنە دەكات، بۆیە پێویستە ھاووڵاتییان زیاتر پابەندی رێنماییەكان بن.