رووماڵ

دەنگدانی گشتی کۆتایی هات

هەڵبژاردن
هەڵبژاردن

دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بە هەر چوار بازنەکەیەوە کۆتایی هات و سەرجەم بنکەکانی دەنگدان داخران.

کاتژمێر حەوتی بەرە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2024، لە هەر چوار بازنەکەی دەنگدان (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە) دەستی پێکرد و دوای 11 کاتژمێر بەردەوامبوونی پرۆسەکە، کاتژمێر شەش، سەرجەم بنکەکانی دەنگدان داخران و پرۆسەکە کۆتایی پێهات.

دوای شەش ساڵ لە گرفت و کۆسپ لەبەردەم ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێداگرییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی شەفاف و ئازاد و دادپەروەرانە، ڕۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.

20ـی تشرینی یەکەمی 2024، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، پرۆسەکە لە کاتژمێر 7ـی بەیانی دەستی پێکرد و کاتژمێر 6ـی ئێوارە کۆتایی هات.

 

به‌ر له‌ 32 ساڵ، یه‌كه‌مین ئه‌زموونی هه‌لبژاردن به‌شیۆه‌یه‌كی دیموكراسی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسای ژماره‌ (1)ی به‌ره‌ی كوردستانی له‌ 19\5\1992 به‌سه‌رپه‌رشتی و چاودێری نوێنه‌رانی چه‌ندین رێكخراوی بیانی له‌بواری مافی مرۆڤ و دیموكراسی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی وڵاتانی ئه‌وروپا و رۆژنامه‌نووسانی بیانی ئه‌نجامدرا، تا ئێستا 5 خولیی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدراوه‌ و به‌ درێژایی ئه‌و خولانه‌، به‌ ئاراسته‌ی به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین گۆڕانكاری به‌سه‌ر شێوازه‌كانی هه‌ڵبژاردندا هاتووه‌.  

 

په‌سه‌ندكردنی یاساى ژماره‌ (1)ی هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كوردستان – عیراق، له‌رۆژى 28ی نیسانی ساڵی 1992 له‌لایه‌ن به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه‌، هه‌وێنی یه‌كه‌م ئه‌زموونی دیموكراسی بوو هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و بۆشایه‌ یاسایی و ئیداریه‌ی پڕكرده‌وه‌، كه‌ له‌ ئه‌نجامی رێكنه‌كه‌وتنی به‌ره‌ی كوردستانی له‌گه‌ڵ رژێمی پێشوو و كشاندنه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراق له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاتبووه‌ ئاراوه‌ و یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌رێگه‌ى ده‌نگدانى گشتى ونهێنى و راسته‌وخۆ به‌هاوكارى و پشتیوانى چاودێرانى بیانى ودۆستانى گه‌لى كورد ده‌ستپێكی رێچكه‌كه‌ی گرته‌به‌ر.

خولی یەکەمی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان لە  یه‌كه‌مین ئه‌زموونی هه‌لبژاردنه‌كان به‌شیۆه‌یه‌كی دیموكراسی به‌پێی یاسای ژماره ‌(1)ی به‌ره‌ی كوردستانی له‌ 19\5\1992 به‌سه‌رپه‌رشتی و چاودێری نوێنه‌رانی چه‌ندین رێكخراوی بیانی له‌بواری مافی مرۆڤ و دیموكراسی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی وڵاتانی ئه‌وروپا و رۆژنامه‌نووسانی بیانی به‌ به‌شداری 7 لیست و قه‌واره‌ی جیاواز ئه‌نجامدرا و تێیدا ‌(967229) ده‌نگده‌ر به‌ڕێژه‌ی به‌شداریكردنی 87،4% بەشداربوون.

له‌ 30 كانوونی دووه‌می ساڵی 2005 خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ به‌شداری 13 لیستی جیاواز ئه‌نجامدرا، 1753919 ده‌نگده‌ر به‌ڕێژه‌ی 75.6% تێیدا به‌شداربوون و به‌سیستمی (نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی) به‌ڕێوه‌چوو و بۆ یه‌كه‌م جار ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان له‌ 105 كورسییه‌وه‌ به‌ زیادكردنی 6 كورسی بۆ 111 كورسی به‌رز كرایه‌وه‌. پرۆسه‌كه‌ ‌هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتی بوو كه‌دوای رووخانی رژێمی سه‌دام له‌ كوردستان و عیراق ئه‌نجام درا.

خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ رۆژی 25/7/2009 له‌كه‌شێكی ئارام و به‌ئاماده‌بوونی چه‌ندین چاودێری نێوده‌وله‌تی و بیانی و عه‌ره‌بی و ناوخۆیی سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌رێوه‌چوو. له‌پرۆسه‌كه‌دا 24 لیست به‌شدارییان كرد و به‌ به‌شداری 1.266.397 ده‌نگده‌ر و به‌ رێژه‌ی به‌شداریكردنی 69.60% به‌ڕێوه‌چوو، 11 لیست توانیان رێژه‌ی یاسایی به‌ده‌ست بێنن و بێنه‌ ناو په‌رله‌مان. 

رۆژی 21/9/2013 پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌سیستمی نیمچه‌كراروه‌ به‌رێوه‌چوو، تیایدا (31) لیست به‌ به‌شداری 1956331 ده‌نگده‌ر به‌شداری پرۆسه‌كه‌یان كرد و سه‌ره‌نجام (17) لیست توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنن.

خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ رۆژی 30/9/2018 به‌ به‌شداری 29 لیست و قه‌واره‌ی جیاواز به‌شداریكردنی 1845979 ده‌نگده‌ر به‌ رێژه‌ی 59% به‌ڕێوه‌چوو، له‌ پرۆسه‌كه‌دا 16 لیست توانیان کورسی بەدەست بهێنن و بگه‌نه‌ ناو په‌رله‌مان.

مێژووی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ هه‌رێمی كوردستان

خولی یەکەم:

19\5\1992 

به‌‌سه‌رپه‌رشتی و چاودێری نوێنه‌ران و رێكخراوی بیانی و ئه‌وروپی

7 لیست تێیدا به‌شدار بوون

967.229 ده‌نگده‌ر

رێژه‌ی به‌شداریكردن 87.4%

خولی دووه‌م:

30/1/2005

به‌شداری 13 لیست 

1.753.919 ده‌نگده‌ر

رێژه‌ی به‌شداریكردن 75.6%

سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی

بۆ یه‌كه‌م جار ژماره‌ی كورسییه‌كان له‌ 105ـه‌وه‌ بۆ 111 به‌رز كرانه‌وه‌

هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌كانی عێراق

یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتی بوو دوای رووخانی رژێم

خولی سێیه‌م:

25/7/2009

ئاماده‌بوونی چاودێری بیانی و عه‌ره‌بی و ناوخۆیی

به‌شداری 24 لیست

1.266.397 ده‌نگده‌ر

رێژه‌ی به‌شداریكردن 69.60%

ته‌نها 11 لیست رێژه‌ی یاساییان به‌ده‌ستهێنا

خولی چواره‌م:

21/9/2013 

سیسته‌می نیمچه‌كراوه‌ 

به‌شداری 31 لیست 

1.956.331 ده‌نگده‌ر 

17 لیست توانیان سه‌ركه‌وتوو بن

خولی پێنجه‌م:

30/9/2018 

به‌شداری 29 لیست و قه‌واره‌ی جیاواز 

1.845.979 ده‌نگده‌ر 

رێژه‌ی به‌شداریكردن 59% 

16 لیست توانیان کورسی بەدەست بهێنن

هەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت. بە گوێرەی داتاکانی کۆمیسیۆن، دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 دەنگدەری هەرێمی کوردستان، مافی بەشدارییان لە دەنگدانی گشتیدا هەیە.

ژمارەی دەنگدەرانی گشتی بەپێی بازنەکان:

- بازنەی هەولێر: 933,115 دەنگدەر

- بازنەی سلێمانی: 1,008,412 دەنگدەر

- بازنەی دهۆک: 682,791 دەنگدەر

- بازنەی هەڵەبجە:  59,300 دەنگدەر

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەزار و 266 بنکە و شەش هەزار و 318 وێستگەی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی کوردستان کردووەتەوە.

ژمارەی بنکە و وێستگەکانی دەنگدان بەپێی بازنەکان:

- بازنەی هەولێر: 498 بنکە و 2213 وێستگەی دەنگدان 

- بازنەی سلێمانی: 477 بنکە و 2373 وێستگەی دەنگدان

- بازنەی دهۆک: 264 بنکە و 1596 وێستگەی دەنگدان

- بازنەی هەڵەبجە: 27 بنکە و 136 وێستگەی دەنگدان

بە گوێرەی داتاکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، 16 کونسوڵخانەی وڵاتان، 15 ڕێکخراو و 22 دەزگای ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتیی؛ نۆ هەزار و 610 ڕێکخراو و چاودێریی ناوخۆ و 43 هەزار و 139 نوێنەری لایەنە سیاسییەکان؛ چاودێریی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن. 

ژمارەی نوێنەر و چاودێرانی ناوخۆیی بەپێی بازنەکان:

- بازنەی هەولێر

- ژمارەی نوێنەری لایەنە سیاسییەکان: 10857  

- ژمارەی ڕێکخراوی ناوخۆیی: 33

- ژمارەی چاودێرانی ناوخۆیی: 2538

- بازنەی سلێمانی

- ژمارەی نوێنەری لایەنە سیاسییەکان: 23813

- ژمارەی ڕێکخراوی ناوخۆیی:38

-  ژمارەی چاودێرانی ناوخۆیی: 4199

- بازنەی دهۆک

- ژمارەی نوێنەری لایەنە سیاسییەکان:8204

-  ژمارەی ڕێکخراوی ناوخۆیی:27

-  ژمارەی چاودێرانی ناوخۆیی:2873

- بازنەی هەڵەبجە

- ژمارەی نوێنەری لایەنە سیاسییەکان:265

- ژمارەی ڕێکخراوی ناوخۆیی:0

- ژمارەی چاودێرانی ناوخۆیی: 0

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ناوی هەزار و 191 کاندیدی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پەسەند کردووە: 

- ژمارەی کاندیدی پیاو: 823 

- ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 368

- ژمارەی کاندیدی حزبەکان: 949

- ژمارەی کاندیدی هاوپەیمانەتییەکان: 123

-  ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 119

-  ژمارەی کاندیدی گشتی: 84

-  ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: 38 (تورکمان 20 و 18 کریستییان).

ژمارەی کاندیدانی پەرلەمانی کوردستان بەپێی بازنەکان:

- بازنەی هەولێر

- کۆی گشتی: 395 کاندید

- ژمارەی کاندیدی پیاو: 277

- ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 118

- ژمارەی کاندیدی حزبەکان: 306

- ژمارەی کاندیدی هاوپەیمانەتییەکان: 40

- ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 49

- ژمارەی کاندیدی گشتی: 29

-  ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: 21 (14 تورکمان و 7 کریستییان)

 

- بازنەی سلێمانی

- کۆی گشتی: 516 کاندید

- ژمارەی کاندیدی پیاو: 354

- ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 162

- ژمارەی کاندیدی حزبەکان: 421

- ژمارەی کاندیدی هاوپەیمانەتییەکان: 55

- ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 40

- ژمارەی کاندیدی گشتی: 32

- ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: 9 (6 تورکمان و 3 کریستییان)

- بازنەی دهۆک

- کۆی گشتی: 226 کاندید

 

- ژمارەی کاندیدی پیاو: 160

- ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 66

- ژمارەی کاندیدی حزبەکان: 178

- ژمارەی کاندیدی هاوپەیمانەتییەکان: 19

- ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 29

- ژمارەی کاندیدی گشتی: 22

- ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: 8 (0 تورکمان و 8 کریستییان)

- بازنەی هەڵەبجە

- کۆی گشتی: 54 کاندید

- ژمارەی کاندیدی پیاو: 32

- ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 22

- مارەی کاندیدی حزبەکان: 44

- ژمارەی کاندیدی هاوپەیمانەتییەکان: 9

- ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 1

- ژمارەی کاندیدی گشتی: 1

-  ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: 0

بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ 100 کورسی کەم کراونەتەوە. لەو ژمارەیە 95ـیان کورسیی گشتین و 5ـیشیان بۆ پێکهاتەکان تەرخان کراون. 

دابەشکاریی ژمارەی کورسییە گشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن:

- بازنەی هەولێر: 32 کورسی

- بازنەی سلێمانی: 36 کورسی

-بازنەی دهۆک: 24 کورسی

- بازنەی هەڵەبجە: سێ کورسی

کۆی گشتی: 95 کورسی

دابەشکاریی ژمارەی کورسیی کۆتای پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا:

- بازنەی هەولێر: دوو کورسی

- بازنەی سلێمانی: دوو کورسی

- بازنەی دهۆک: یەک کورسی

- بازنەی هەڵەبجە: 0 کورسی

(کۆی گشتی: 5 کورسی)