رووماڵ

هاوشێوەی هەڵبژاردنەکانی پێشووی پەرلەمانی کوردستان؛ پارتی زۆرینەی دەنگەکانی بەدەست هێنا

لە دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەپێی ئامارە نافەرمییەکان پارتی زۆرینەی دەنگەکانی بەدەست هێنا و وەک حزبی یەکەمی کوردستان مایەوە، هەروەها سبەینێ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش ئەنجامی بەرایی ڕادەگەیەنێت ئینجا بە دیار دەکەوێت ئایا نەوەی نوێ لە پلەی دووەم دێت یان یەکێتی، چوونکە هەردوولا لەسەر پلەی دووەم کێبڕکێیانە.

ئەمڕۆ یەکشممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، پرۆسەکە لە کاتژمێر 7ـی بەیانی دەستی پێکرد و کاتژمێر 6ـی ئێوارە کۆتایی هات. دوو ملیۆن و 686 هەزار و 578 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو.

ژمارەی دەنگدەرانی گشتی بەپێی بازنەکان:

بازنەی هەولێر: 933,115 دەنگدەر

بازنەی سلێمانی: 1,008,412 دەنگدەر

بازنەی دهۆک: 682,791 دەنگدەر

بازنەی هەڵەبجە:  59,300 دەنگدەر

دابەشکاریی ژمارەی کورسییە گشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن:

بازنەی هەولێر: 32 کورسی

بازنەی سلێمانی: 36 کورسی

بازنەی دهۆک: 24 کورسی

بازنەی هەڵەبجە: سێ کورسی

کۆی گشتی: 95 کورسی

دابەشکاریی ژمارەی کورسیی کۆتای پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا:

بازنەی هەولێر: دوو کورسی

بازنەی سلێمانی: دوو کورسی

بازنەی دهۆک: یەک کورسی

کۆی گشتی: 5 کورسی

نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سبه‌ی دووشه‌ممه‌، 21ـی تشرینی یه‌كه‌م، ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگدانی گشتی بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕوونی كرده‌وه‌، تا ئێسته‌ هیچ سكاڵایه‌كیان به‌ ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌ و ئه‌گه‌ر هه‌بێت له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدانه‌ و دواتر ده‌گاته‌ لای ئه‌وان.

 گوتیشی: سه‌رجه‌م ئه‌نجامه‌كان به‌ شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی گه‌یشتوونه‌ته‌ به‌غدا و هه‌ر سندووقێكیش قردێله‌ی سووری لێ بدرێت، دواتر ده‌كرێته‌وه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی شه‌فاف مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

له‌ لای خۆیه‌وه‌، دکتۆر ئەیسەر، گوتەبێژی کۆمیسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ڕێژه‌ی به‌شداریكردن كه‌ تا ئێسته‌ ڕێژه‌ی 98%ـی ده‌نگه‌كان كۆ كراوه‌ته‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوو‌، دهۆك 78% هه‌و‌لێر 74% سلێمانی 65% هه‌ڵه‌بجه‌ 69%، كۆی گشتی ده‌كاته‌ 72%.

 

ئامارە نافەرمییەکانی هەولێر:

پارتی: 302000 دەنگ.

یەکێتی: 96719 دەنگ.

نەوەی نوێ: 96395 دەنگ.

هەڵوێست: 15527 دەنگ.

بەرەی گەل: 8792 دەنگ.

یەکگرتوو: 22722 دەنگ.

کۆمەڵ:  18914 دەنگ.

گۆڕان: 1331 دەنگ.

ئامارە نافەرمییەکانی سلێمانی:

پارتی: 52223 دەنگ

یەکێتی: 215644 دەنگ. 

نەوەی نوێ: 126345 دەنگ.

هەڵوێست: 26783 دەنگ.

بەرەی گەل: 18303دەنگ.

یەکگرتوو: 40373 دەنگ.

کۆمەڵ:  34256 دەنگ.

گۆڕان: 9444 دەنگ.

 

ئامارە نافەرمییەکانی دهۆک:

پارتی: 350295 دەنگ

یەکێتی: 25504 دەنگ. 

نەوەی نوێ: 42846 دەنگ.

هەڵوێست: 7597 دەنگ.

بەرەی گەل: 2368 دەنگ.

یەکگرتوو: 38677 دەنگ.

کۆمەڵ:  3380 دەنگ.

گۆڕان: 212 دەنگ.

ئامارە نافەرمییەکانی هەڵەبجە:

پارتی: 4416 دەنگ

یەکێتی: 10422 دەنگ. 

نەوەی نوێ: 4439 دەنگ.

هەڵوێست: 1186 دەنگ.

بەرەی گەل: 661 دەنگ.

یەکگرتوو: 7369دەنگ.

کۆمەڵ:  3964 دەنگ.

گۆڕان: 184 دەنگ.

 

سەرۆک بارزانی: هیوادارم ئەو هەڵبژاردنە و ئەنجامەكانی هیوایەكی نوێ و قۆناغێكی تازە بەدی بهێنێت كە لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵكی كوردستاندا بێت

سەرۆک بارزانی، ڕایگەیاند: شوكر بۆ خودای مەزن پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بە سەركەوتوویی كۆتایی هات و خەڵكی كوردستان توانیان لە كەشێكی ئازاددا دەنگی خۆیان بدەن. 
ئاماژەی بەوە دا، بە دڵنیاییەوە سەركەوتنی ئەم پرۆسەیە سەركەوتنی گەلی كوردستانە بە هەموو پێكهاتە و لایەنە سیاسییەكانیەوە. هاوکات دەڵێت: "بەم بۆنەوە سوپاس و پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی گەلی كوردستان و جەماوەر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەروەها سەرجەم لایەنە سیاسیەكان دەكەم."

سەرۆک بارزانی هیوادارە ئەو هەڵبژاردنە و ئەنجامەكانی هیوایەكی نوێ و قۆناغێكی تازە بەدی بهێنێت كە لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵكی كوردستاندا بێت.

 

مەسرور بارزانی: سەرکەوتنی پرۆسەی هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان بوو لە تاقیکردنەوەیەکی دیکەی دیموکراسیدا.

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، پیرۆزبایی لە سەرجەم هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە دەکەم.سوپاسی خۆڕاگری و بەشداریی کارای هاووڵاتییان و بە تایبەت خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم. 

سەرۆک وەزیران، گوتی: سەرکەوتنی پرۆسەی هەلبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان بوو لە تاقیکردنەوەیەکی دیکەی دیموکراسیدا.

هاوکات گوتیشی: بەشدارینەکردنی ڕێژەیەکی زۆری هاووڵاتییان لە هەڵبژاردن بە هۆی کێشەی تەکنیکییەوە، بووە جێگەی نیگەرانیمان، بۆیە پێویستە هەوڵی جددی بدرێت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، ئەم کێشانە چارە بکرێن و مافی دەنگدانی هەر هاووڵاتییەک بە تەواوەتی مسۆگەر بکرێت.

لە کۆتایی پەیامەکەی مەسرور بارزانیدا هاتووە، پەنا بە خوا و بە  پاڵپشتی هاووڵاتیانی دڵسۆزمان، ئومێد دەخوازم بە هەبوونی پەرلەمانێکی کارا و بە بەشداریی دڵسۆزان و نیشتمانپەروەران، بتواندرێت هەرچی زووتر، کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم بخرێتە خزمەتی ئارامی و ئاوەدانی و پێکەوەیی و پێشکەوتنی زیاتری هەرێمی کوردستان.

 

سەربەست لەزگین: نزیکەی 140 هەزار دەنگی پارتی لە بادینان زیادی کردووە

سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: هیچمان لەبەردەست نییە ڕایبگەیەنین تا کۆمیسیۆن ئەنجامەکان ڕادەگەیەنن، بەڵام دڵنیایی دەدەینە جەماوەری خۆمان و پێشمەرگە قارەمانەکان و خانەوادەی شەهیدان، ئەمڕۆ سەرکەوتنێکی گەورەمان تۆمار کرد.

سەربەرست لەزگین سوپاسی دەنگدەرانی کرد کە دەنگی خۆیان دایە پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتی: بە هەوڵی ئەوان ئەو سەرکەوتنە گەورە هاتە دی، ڕاشیەگەیاند: دەنگی پارتی لە دەڤەری بادینان زۆر زیادی کردووە، ئێمە دەستی ئاشتەوایی بۆ هەموو لایەک درێژ دەکەین، ئەو دروشمەی هەڵمان گرتبوو لە هەڵبژاردن، بناغەیەک بۆ کوردستان لە ئاوەدانی و ئارامی و پێکەوەیی و خۆڕاگریی تەواوی گەلی کوردستان دروست دەکەین.

سەربەست لەزگین سوپاسی دەڤەری بادینان و هەر پێنج لقی بادینانی کرد کە هەوڵی خۆیان خستە گەڕ بۆ سەرخستنی لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتی: هەموومان چاوەڕیی ئەنجامی کۆمیسیۆن دەکەین، دەشڵێت: لە دەڤەری بادینان نزیکە 140 هەزار دەنگ  زیادی کردووە.

 

دەنگدانی تایبەت

هەینی 18ـی تشرینی یەکەمی 2024، کاتژمێر 7ـی بەیانیی پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تاکو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بەڕێوەچوو.

نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژانەمەوانیدا، ڕایگەیاند: پرۆسەی دەنگدان بە شێوەکەی زۆر سەرکەوتوو بەڕێوەچوو، هەروەها ئەنجامەکان بە سەرکەوتوویی نێردرا بۆ بەغدا و هیچ کێشە و گرفتێکمان نەبوو.

بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە کۆمیسیۆنی عێراق، ئاماژەی بەوە دا، ئەم هەڵبژاردنە زۆر بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو، هەروەها ئامێرەکانیش بە شێوەکەی باش کاریان دەکرد و کێشەیان نەبوو.

باسی لەوە کرد، نزیکەی سێ هەزار و 750 چاودێری نێودەوڵەتی و هەزار و 928 چاودێری ناوخۆیش ئامادەبوون لە هەموو بنکەکانی دەنگدان. نەبەر عومەر، گوتی: سکاڵا تۆمار کراوە، بەڵام تا ئێستا ڕێژەکە دیار نییە چەندە.

لەبارەی کێشەی پەنجەی مۆر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە کۆمیسیۆنی عێراق، ڕوونیکردەوە، دوو جۆر کێشەی پەنجەمۆر هەیە. یەکەمیان؛ کارتی دەنگدان پەنجەمۆری تێدا نەبێت. دووەمیان؛ پەنجەمۆر هەیە لە ناو کارتەکە بەڵام لە ڕۆژی هەڵبژاردن کەسەکە بەهۆی نەخۆشیەوە یان زامدار بوونی پەنجەی، پەنجەمۆرەکەی ناخوێنێتەوە.

هاوکات داواکارە لە هاووڵاتییان، کە گرنگی بە پەنجەیان بدەن و تا کاتی دەنگدان، چونکە ئەگەر پەنجەمۆریان نەخوێنێتەوە ناتوانن دەنگ بدەن.

لای خۆیەوە دکتۆر ئەیسەر، گوتەبێژی کۆمیسیۆن، ڕێژەی بەشداربووانی لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق ڕاگەیاند و بەم شێوەیە بوون:

دهۆک: 98% 

هەولێر: 97% 

سلێمانی: 97% 

هەڵەبجە: 96% 

کەرکووک: 56% 

نەینەوا: 43%

دیالە: 62% 

بەغدا کەرخ: 79% 

بەغدا ڕەسافە: 60%

سەڵاحەددین: 54%

ئەنبار: 8%

واست: 4% 

ناوبراو ئاشکرای کرد، لە کۆی 215 هەزار و 560 دەنگدەری تایبەت، 208 هەزار و 521 کەس دەنگیان داوە، رێژەی گشتی بەشداریکردن لە دەنگدان %97 بوو.

 

هێمن هەورامی: پارتی 86 هەزار و 775 دەنگی لە دەنگدانی تایبەت بە دەست هێناوە

 هێمن هه‌ورامی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سوپاسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كرد كه‌ به‌ ده‌نگه‌كانیان متمانه‌ی به‌ لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان دایه‌وه‌ و مایه‌ی شانازیی پارتییه‌وه‌ دووباره‌ ئه‌و متمانه‌پێدانه‌وه‌یه‌.

به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌ هه‌ڵبژاردنی تایبه‌تدا 215 هه‌زار و 960 ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه‌ و له‌ 165 بنكه‌ی ده‌نگداندا واته‌ له‌ 749 وێستگه‌ ده‌نگیان داوه‌.

به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: له‌ ڕێگه‌ی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانیانه‌وه‌ و به‌ شێوه‌ی سیسته‌می دیجیتاڵییه‌وه‌ 165 چاودێریان بۆ هه‌ر 165 بنكه‌كه‌ی ده‌نگدان داناوه‌ و هاوكات 749 بریكاریان له‌ ته‌واوی وێستگه‌كان هه‌بووه‌ و به‌ شێوه‌ی دیجیتاڵییه‌وه‌ سه‌رجه‌م  زانیارییه‌كانی ناو شریته‌كانی ده‌نگدانیان بۆ مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن گواستووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ كرد، به‌ پشتبه‌ستن به‌ شریتی زانیارییه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت، له‌و 215 هه‌زار و 960 ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه‌، ده‌نگی دروست 179 هه‌زار و 326 ده‌نگ بووه‌، 21 هه‌زار و 131 ده‌نگی پووچه‌ڵ هه‌بووه‌. هاوكات له‌ كۆی ئه‌و ده‌نگه‌ دروستتانه‌ی دراون، پارتی دیموكراتی كوردستان 86 هه‌زار و 775 ده‌نگی به‌ ده‌ست هێناوه‌، ئه‌مه‌ش به‌ به‌راورد به‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018ـی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان 24 هه‌زار ده‌نگ له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان زیادی كردووه‌.

هه‌ورامی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ته‌نیا 50 هه‌زار و 776 ده‌نگی له‌ ده‌نگدانی تایبه‌تدا به‌ ده‌ست هێناوه‌، واته‌ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ 36 هه‌زار ده‌نگ له‌ پێش یه‌كێتییه‌وه‌یه‌. هاوكات نه‌وه‌ی نوێ 11 هه‌زار و 778 ده‌نگی به‌ ده‌ست هێناوه‌، یه‌كگرتووی ئیسلامی 3 هه‌زار و 18 ده‌نگ، به‌ره‌ی گه‌ل 2 هه‌زار و 51 ده‌نگ، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری 2 هه‌زار و 365 ده‌نگ،