هەڵگورد شێخ نەجیب: کۆمیسیۆن هەوڵەکانیان خستەگەڕ هەڵبژاردن دادپەروەر و پاک بێت
هەڵگۆرد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پەیامێکی بەبۆنەی سەرلەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن بڵاو کردووەتەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە هاونیشتمانیان دەکات.
یەکشەممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، هەڵگۆرد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پەیامێکی بەبۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاو کردووە و تێیدا سوپاسی خوای گەورە دەکات کە پڕۆسەی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە و لە کەشێکی دیموکراسیانەدا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو، دەڵێت: مایەی خۆشحاڵیمانە کە پڕۆسەکە بەشێوەیەکی سەرکەوتوانەش بە کۆتا هات .
هەڵگۆرد شێخ نەجیب پیرۆزبایی لە تەواوی هاونیشتمانیانی سنوورەکەی و تەواوی لایەنە سیاسیەکان و خەڵکی کوردستان دەکات.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سوپاسی هێزە ئەمنییەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کرد کە هەر لە دەستپێکی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا تا کۆتایی هاتنی پڕۆسەکە، بە گیانێکی لەخۆ بردووانە ئەرکەکانیان سەرکەوتووانە ڕاپەڕاند، هاوکات ستایشی کارمەندانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کرد و دەڵێت: تەواوی هەوڵەکانییان خستەگەڕ بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەکە بەشێوەیەکی دادپەروەر و پاک .
هەڵگورد شێخ نەجیب سوپاسی مەلا مستەفا بارزانی و نووسینگەکەیانی کرد کە هاوکار و هەماهەنگ بوون لەگەڵیان لەپێناو سەرخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن.