رووماڵ

دادوەر عامر موسا ئەلحوسەینی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن لە خەڵکی کوردستان دەکات

سەرۆکی لێژنەی ناوەندی فەرمانگەی هەڵبژاردنەکان پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن لە خەڵکی کوردستان دەکات
سەرۆکی لێژنەی ناوەندی فەرمانگەی هەڵبژاردنەکان پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن لە خەڵکی کوردستان دەکات

دادوەر عامر موسا ئەلحوسەینی، سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردن و سەرۆکی لیژنەی ناوەندی فەرمانگەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکات بەبۆنەی تەواوبوون و سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی نوێنەرانیان لە پەرلەمانی کوردستان.

دووشەممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2024، دادوەر عامر موسا ئەلحوسەینی، سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردن و سەرۆکی لیژنەی ناوەندی فەرمانگەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکات بەبۆنەی تەواوبوون و سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی نوێنەرانیان لە پەرلەمانی کوردستان، هاوکات ئاماژەی بە ڕۆڵی هاوبەشانی پرۆسەی هەڵبژاردن کرد لە تەواوی کاندیدان و حزب و هاوپەیمانییەتییەکان و کۆمەڵگەکانی مەدەنی ناوخۆ و نێودەوڵەتی و دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن، لەگەڵ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان یۆنامی.

حوسەینی، سوپاسی دەسەڵاتی فیدراڵی و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ پاڵپشتیان لە کارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، هاوکات سوپاسی ئەندامانی لیژنەی ناوەندی فەرمانگەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی و تەواوی کادیرانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی کرد.

حوسەینی لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی ناوەندی، پرسی تایبەت بە ڕاگەیاندنی بەرایی و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی تاوتوێ کرد لەگەڵ یەکلاکردنەوەی سکاڵاکانی پەیوەست بە هەڵبژاردن.