لە ھەڵەبجە دەست بەسەر 7 پارچه شوێنەوار و نزیكەی 5 ھەزار سكەدا گیرا
دوو كەس بە تۆمەتی ھێنانیان دەستگیر كران
K24 - ھەڵەبجە
لە پارێزگای ھەڵەبجە دەست بەسەر 7 پارچه شوێنەوار و نزیكەی 5 ھەزار سكەدا گیرا و دوو كەسیش بەو تۆمەتە دەستگیر كران.
ئەڤین عەتا، پەیامنێری كوردستان24 لە ھەڵەبجە رایگەیاند: "لە ھەڵمەتێكی ھێزە ئەمنییەكانی پارێزگای ھەڵەبجە دوو كەس بە ناوەكانی (ت.ح.ح) و (ھ.ص.ا) بە تۆمەتی ھێنانی 7 پارچه شوێنەوار و چوار ھەزار و 786 سکە دەستگیر كراون، لە لێكۆڵینەوەكاندا ھەردوو تۆمەتبارەكە دانیان بەوەداناوە كە ئەو پارچە شوێنەوار و سكانەیان لە سلێمانییەوە ھێناوەتە ھەڵەبجە بۆ ئەوەی لەوێ ساغی بكەنەوە".

