دۆخی دابەشكردنی ئاو لە ھەولێر ئاسایی دەبێتەوە
بۆری ژمارە سێی ئیفرازی ھەولێر چاككرایەوە
K24 - ھەولێر
بۆری ژمارە سێی ئیفرازی ھەولێر چاككرایەوە و دۆخی دابەشكردنی ئاو لە ھەولێر ئاسایی دەبێتەوە.
راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "دواى ئەوەی دوێنێ 23/5/2020 بۆری ئاوی ژمارەی (۳)ی ئیفرازی هەولێر دووچاری شکان و گرفتی لە ناکاو بوویەوە، دەستبەجێ بەڕێەوبەرایەتی ئاوی هەولێر، تیمەکانی چاكکردنەوەی خۆی راسپارد بە چارەسەر و چاکكردنەوەی بۆرییەکە، کە گەینەری ئاوی بەشێکە لە گەڕەکەکانی شاری هەولێرە. خۆشبەختانە و دوای شەونخوونی و ئەرکێکی زۆری تیمی راسپێردراو، تواندرا گرفتەکە چارەسەر بکەن و بۆرییە ستراتیژییەکە چاکبکەنەوە، بۆیە دڵنییای دەدەینە هاووڵاتییان هەر لە گەڵ پڕبوونەوەی (خەزانەکان)، دۆخی دابەشكردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە و ئاو دەگاتە ئەو گەرەکانەی لە شکانی بۆرییەکە بێ ئاو ببوون".