یاریزانێكی چێڵسی به كۆمه‌ڵ ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته‌سه‌ر ئافره‌تێك
ئه‌م ئافره‌ته چیرۆكی ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی بۆ پۆلیس باس كردووه
سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی بریتانیا ورده‌كاری زیاتر له باره‌ی یاریزانه‌كه‌ی چێڵسی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌فته‌ی رابردوو به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ئافره‌تێك له پۆلیس سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركرا.
كاڵۆم هۆدسۆن یاریزانی لاوی یانه‌ی چێڵسی دوای ئه‌وه‌ی له ڤایرۆسی كۆرۆنا رزگاری بوو و چاكبووه‌وه، دواتر به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ئافره‌تێك ده‌ستگیر كرا.
پێگه‌ی ده‌یلی ستاری بریتانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه ئه‌و خانمه‌ی سكاڵای له‌سه‌ر یاریزانه‌كه‌ی چێڵسی تۆماركردووه روونكردنه‌وه‌ی بۆ پۆلیس داوه و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه كاڵۆم هۆدسۆنی یاریزانی چێڵسی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاوڕێیه‌كانی ده‌ستدرێژی كردووه‌ته‌سه‌ر، ئه‌م هه‌واڵه‌ش به ته‌واوه‌تی فرانك رامپاردی راهێنه‌ری جلشینه‌كانی له‌نده‌نی تووشی شۆك و دڵته‌نگی كردووه.
ئه‌و خانمه به‌بێ ئه‌وه‌ی ناونیشان و ناسنامه‌ی بڵاوبكرێته‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئه‌و له شوقه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كاڵۆم هۆدسۆن ماوه‌ته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: به‌یانییه‌كه‌ی كاتێك له خه‌و هه‌ستام، قاچه‌كانم بریندار كرابوو، نه‌مده‌توانی له شوێنی خۆم بجوڵێم، هه‌ستم كرد شتێكی نامۆ روویداوه، له‌وكاته‌دا بینیم هۆدسۆن به‌ڕووتی له ته‌نیشتمه‌وه راكشاوه و پێم گوت ئه‌وه چی روویداوه، ئه‌ویش گوتی له‌گه‌ڵ تۆ خه‌وتبووم.
ئه‌و خانمه ده‌شڵێت: رۆژێك دواتر له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرا كه هۆدسۆن ده‌رمانی بێهۆشی داوه‌تێ و له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی خۆی ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته‌سه‌ر، به‌بێ ره‌زامه‌ندی خۆی، بۆیه راسته‌وخۆ چووم له پۆلیس سكاڵام له‌سه‌ر ئه‌و یاریزانه‌ی پرێمه‌رلیگ تۆمار كرد.
كاڵۆم هۆدسۆنی ته‌مه‌ن 19 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكی غانایه، به‌ڵام ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی هه‌یه، له ئه‌كادیمیای یانه‌ی چێڵسی پێگه‌یشتووه، له كۆی 27 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 4 گۆڵ و 6 ئاسیستی كردووه.
