كازمی و پوتن باسی نرخی نه‌وت ده‌كه‌ن
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی رووسیا به ته‌له‌فۆن سه‌قامگیری نرخی نه‌وت و دۆخی سووریایان تاوتوێكرد.
كۆشكی كریملن بڵاویكرده‌وه، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق یه‌وه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداوه و له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، كازمی و پوتن نرخی نه‌وت و دۆخی سووریایان تاوتوێكردووه.
به‌گوێره‌ی بڵاوكراوه‌ی كۆشكی كریملن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی رووسیا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی بۆ گره‌نتیكردنی دۆخی سووریا و هه‌روه‌ها سه‌قامگیری له بازاڕه‌كانی نه‌وتدا.
پێشتریش باڵیۆزی رووسیا له عێراق له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، نامه‌یه‌كی پوتنی راده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیران كازمی كرد و داوای لێ‌كردن سه‌ردانی رووسیا بكات.