زیاتر لە 110 دۆنم دەغڵودانی جوتیارانی مەخموور سوتا

ئەمساڵ زیاتر لە 15 رووداوی ھاوشێوە ھەبووە

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ جارێكی دیكە ئاگر لە دەغڵودانی جوتیارانی مەخموور كەوتەوە و زیاتر لە 110 دۆنم سوتاوە.

كارزانی پیران، شایەتحاڵ لە مەخموور بە كوردستان24ی راگەیاند: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێكی دیكە ئاگر لە دەغڵودانی جوتیارانی مەخموور كەوتەوە، بەوھۆیەوە زیاتر 110 دۆنم سوتاوە، كە دەغڵودانی دوو جوتیاری كوردە".

گوتیشی: "تائێستا ھۆكاری ئاگركەوتنەوەكە نەزانراوە، بەڵام ئەمساڵ زیاتر لە 15 حاڵەتی ھاوشێوە لە مەخموور ھەبووە و ھەموو لە نێو دەغڵودانی جوتیارانی كورد روویداوە".

ئاماژەی بەوەشدا: "جگە لە تیمەكانی ئاگركوژێنەوە لەكاتی رووداوەكە، گەنجانی خۆبەخشی مەخموور گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانرا ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت".

دیمەنێكی رووداوەكە - فۆتۆ: كارزانی پیران
دیمەنێكی رووداوەكە - فۆتۆ: كارزانی پیران