ئەنجامی پشکنینی کەسوکارو بەرکەوتوانی تووشبووەکەی ناحیەی حاجیاوا راگەیەندرا

نزیکەی 30 نموونەیان لە کەس و کارو بەرکەوتوانی تووشبووەکە وەرگرتووە

K24 - رانیە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین، ئەنجامی پشکنینی کەسوکارو بەرکەوتوانی تووشبووەکەی ناحیەی حاجیاوا راگەیاند، كە سەرجەمیان نێگەتیف دەرچوو.

لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین ھاتووە: "لەچوار چێوەی هەڵمەتی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین بۆ وەرگرتنی سامپڵ تایبەت بەپشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری 25/5/2020 تیمەکانمان نزیکەی 30 نموونەیان لە کەس و کارو بەرکەوتوانی تووشبووەکەی ناحیەی حاجیاوا کەهەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە وەرگرت و دوای ئەنجامدانی پشکنین لە تاقیگەی ناوەندی رانیە، لە سنووری ئیدارەی راپەڕین. خۆشبەختانە ئەنجامی سەرجەم پشکنینەکان کەژمارەیان 30 سامپڵبو نێگەتیف دەرچوو".