به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرە: ئەوانەی ناویان بۆ حەج دەرچووە، سبەی بێن مامەڵەکانیان دەست پێبکەن
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرە "ڕاییکردنی مامەڵەی حاجیان تا یەکشەممە دەبێت و دواتر مافیان دەفەوتێت"
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرەی هەرێمی کوردستان داوا لەو کەسانە دەکات کە ناویان بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ 2025 دەرچووە، سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرەی پارێزگا و ئیدراە سەربەخۆکان بکەن بۆ ڕایی کردنی مامەڵەکانیان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 23-10-2024، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئاگاداری هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مساڵ ناویان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی 2025 ده‌رچووه، له به‌یانییه‌وه ڕۆژی پێنج شه‌ممه 224-10-2024 سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، له پارێزگاكانی 'هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه' و ئیداره سه‌ربه‌خۆ‌كانی 'زاخۆ، سۆران، راپه‌رین، گه‌رمیان' بكه‌ن بۆ ڕایكردنی مامه‌ڵه‌كانیان به‌م رێكارانه‌ی خواره‌وه:
-هێنانی بڕی 4 ملیۆن دیناری عیراقی وه‌كوو گوژمه‌ی یه‌كه‌م تاوه‌كوو گوژمه‌ی دووه‌م دیاری ده‌كرێت.
-پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی ده‌رچووه ئاماده‌بێت.
-هێنانی پاسپۆرت.
ئاماژەی بەوەش کرد، دواكات بۆ وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 3-11-2024 ده‌بێت و هه‌ر كه‌سێك دوابكه‌وێت مافی حه‌جكردنی نامێنێت و له جیاتی ئەو ناوێكی یه‌ده‌گ به پێی ڕێزبه‌ندی ده‌رچوونی ناوه‌كان شوێنی ده‌گرێته‌وه.