ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لوفتھانزا بۆ بەیروت درێژ کرایەوە
ھێڵی ئاسمانیی لوفتھانزا ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ بەیروت تا 28ی مانگی شوباتی ساڵی داھاتوو درێژ کردەوە.
کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی ئەڵمانیا، 'لوفتھانزا' لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە "پاش ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستەی ناوچەکە، ڕاگرتنی گەشتەکانیان بۆ بەیروت تا 28ی مانگی شوباتی ساڵی داھاتوو، درێژ کردووەتەوە."
ھەروەھا لوفتھانزا ئاماژەی بەوەش کردووە "ھەر لە بەردەوامیی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکە، ڕاگرتنی گەشتەکانیان بۆ تەل ئەبیب تا ڕۆژی 10ی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 و بۆ ئێران تا ڕۆژی 31ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025، درێژکردووەتەوە."
لە ماوەکانی ڕابردوودا، ژمارەیەک کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی نێودەوڵەتی، بەھۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنان، گەشتەکانیان بۆ تەل ئەبیب، بەیروت و تاران، ڕاگرت.