ئه‌بیدال بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م 3 یاریزانه به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێده‌كه‌وێت
بارسێلۆنا 3 یاریزانی بۆندزلیگای كردووه‌ته ئامانج
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه، بارسێلۆنا هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی 3 یاریزانی بۆندزلیگا ده‌دات.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مرۆیدا ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی بارسێلۆنا بۆ گواستنه‌وه‌ی سێ یاریزانی بۆندزلیگا داوه له‌م پێناوه‌یشدا به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی بارسێلۆنا له گفتووگۆدایه.
رۆژنامه‌ی موندۆ نووسیویه‌تی: ئێریك ئه‌بیدال له‌گه‌ڵ یانه‌كان له سه‌رهێڵه بۆ ئه‌وه‌ی (هاڤێرتز) له لیڤه‌ركوزن و (جادۆن سانچۆ) له دۆرتمۆند و (ئالابا) له بایرن میونشن بگوازێته‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه له‌كاتێكدایه بارسا تووشی قه‌یرانی دارایی بووه و به‌م هۆیه‌شه‌وه بریاره چه‌ند یاریزانێكی بفرۆشێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت هه‌ریه‌ك له راكیتیچ، كۆتینیۆ، ئۆمتیتی، ڤیدال و عوسمان دێمبلی بفرۆشێت.