"بارسێلۆنا ئاماده‌نییه بگه‌ڕێته‌وه لالیگا"
لالیگا واده‌یه‌كی نوێی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی لالیگا دیاری كردووه
ئه‌نجوومه‌نی خولی ئیسپانیا واده‌یه‌ك به ئه‌گه‌ره‌وه بۆ یارییه‌كه‌ی نێوان مایۆركا و بارسێلۆنا له گه‌ڕی 28ـی لالیگا دیاریی ده‌كات و بارسێلۆناش ره‌تیده‌كاته‌وه به‌مزووانه لالیگا ده‌ستپێبكاته‌وه و ئاماده نییه له‌وكاته‌ی دیاریكراوه بگه‌ڕێته‌وه لالیگا.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌یه له 14ـی مانگی داهاتووی لالیگا بارسێلۆنا له یه‌كه‌م یاریی دوای راگیرانی لالیگا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا رووبه‌ڕووی مایۆركا ببێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه بارسێلۆنا داوای كردووه كاتی زیاتری پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شق و راهێنانی زیاتر بكات به‌تایبه‌ت له كاتێكدا ركابه‌رییه‌كی به‌هێز هه‌یه له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا و رایگه‌یاندووه پێویستیان به دوو هه‌فته زیاتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی توانای جه‌سته‌ییان بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
مۆندۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه بڕیاره ئه‌نجوومه‌نی لالیگا رۆژی پێنجشه‌ممه كۆ ببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدات یانه‌كان ده‌ست به راهێنانی به كۆمه‌ڵ بكه‌نه‌وه كه پێشتر وه‌زیری ته‌ندروستی ئیسپانیا ئه‌م كاره‌ی ره‌تكردبووه‌وه.