ئەیسی میلان بەیاننامەیەکی لەبارەی پێکانەکەی ئیبراهیمۆڤیچ بڵاوکردەوە
رەتیدەکاتەوە پێکانەکەی مەترسیدار بێت
یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی بەیاننامەیەکی لەبارەی پێکانەکەی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بڵاوکردەوە و رەتیدەکاتەوە پێکانەکەی ئەوەندە مەترسیدار بێت کە باسی لێوەدەکرێت.
یانەی ئەیسی میلان لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاندووە، پێکانەکەی ئیبراهیمۆڤیچ کە لە راهێنانەکانی رۆژی دووشەممە لە پاژنەپێی تووشی بوو، ئەوەندە مەترسیدار نییە، بەڵکو پێکانەکەی سووکە و دوای 10 رۆژی دیکە پشکنینی زیاتری بۆ دەکرێت.
پێشتر وابڵاوکرابووەوە ئیبراهیمۆڤیچی 38 ساڵان بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، بۆ ماوەی دوو مانگ تاکو هەشت مانگ لە یاریکردن دوور دەکەوێتەوە و بەمەش بە ناچاریی واز لە یاریکردن دەهێنێت.