بەڤیدیۆ؛ لە بەغدا ژنێک هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکات

ژنەکە دەڵێ: "پەیوەندیی بە تاڵب شەغاتی دەکەم، بە نەعلەوە بەسەرتان بکەوێت".

K24 - هەولێر

لە بەغدای پایتەختی عێراق، ژنێک دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان رادەگیرێت بەهۆی ئەوەی قەدەغەی هاتووچۆی شکاندووە، هاواریان بەسەردا دەکات و "بەپشتبەستن بە تاڵب شەغاتی"، هەڕەشەیان لێدەکات.

ڤیدیۆی رووداوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدواوەبوو، کە تێیدا ژنێک دەردەکەوێت لەکاتێکدا قەدەغەی هاتووچۆی شکاندووە، هاوار بەسەر هێزە ئەمنییەکانەوە دەکات. ژنەکە بەتوڕەییەوە دەڵێ: "پەیوەندیی بە تاڵب شەغاتی دەکەم، بە نەعلەوە بەسەرتان بکەوێت".

پێش چەند رۆژێک عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاندبوو، هەرکەسێک دەستدرێژی بکاتە سەر هێزە ئەمنییەکان، دەستگیردەکرێت، بۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەڕێگەی هاشتاگی "#عثمان_الغانمي" داوای لێکراوە ئەو ژنە دەستگیربکرێت. 

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان توڕەن و داواش دەکەن مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق لێپێچینەوە لە تاڵب شەغاتی بکات لەبارەی ئەو رووداوە.

تاڵب شەغاتی، سەرۆکی پێشووی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە روونکردنەوەیەکی لەبارەی ڤیدیۆکە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: "ئەو بانگەشانە رەتدەکەینەوە، کە لەڕێگەی ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، تێیدا ژنێک دەردەکەوێت، سووکایەتیی بە سیمبولە نیشتمانییەکان و سەرکردەکانی چەسپاندنی یاسا و رێکارەکانی خۆپارێزی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەکات".