تۆنی بلێر به گومانه له تره‌مپ
باس لە مەترسییەکی دیکەی کۆرۆنا دەکات
K24 – مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
تۆنی بلێر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا به‌گومانه له شێوازی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌كردنی قه‌یرانی كۆرۆنادا و هۆشداری ده‌دات له داڕمانی ئابووری، ئه‌گه‌ر رێوشوێنه‌كانی داخستنی جیهان به‌رده‌وام بێت.
له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئێن بی سی نیوز، ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه وڵاتان به‌خێرایی وڵاته‌كانیان داخست و ده‌ستیان كرد به پشكنین و به‌دواداچوون به‌شێوه‌یه‌كی خێرا تا له دواتر زیاتر جه‌سوور تر بن له ئابووریدا، به‌ڵام ئیداره‌ی تره‌مپ تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی خاوخلیچكه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ په‌تاكه و كه‌مكردنه‌وه و گرنگی هەڕەشه‌كانی په‌تاكه. یاخود به‌توانایه‌كی تاڕاده‌یه‌ك ناته‌واو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی قه‌یرانه‌كه ده‌كات له جیهاندا.
تۆنی بلێر له ماڵه‌كه‌ی خۆی له به‌ریتانیا وه‌ك هه‌موو سه‌ركرده‌كانی تری جیهان بۆ ماوه‌ی هه‌شت هه‌فته‌یه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له كەرهنتینهدایه. ئه‌و ده‌ڵێت: "پێموایه ئه‌و گرفته‌ی كه ئێستا خه‌ڵك به‌گشتی له وڵاتانی خۆرئاوا به‌باشی دركی پێده‌كه‌ن و ده‌یزانن بریتییه له‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یه"، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ده‌ڵێت: "پێموایه به‌تێر و ته‌واوی نایزانن ده‌رباره‌ی داڕمانی ئابووری".
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به وڵاته تازه پێگه‌یشتووه‌كان ده‌ڵێت: "كێشه‌ی ئه‌م وڵاتانه ئه‌وه‌یه خه‌ڵكه‌كانیان ته‌نیا داوای دارایی ده‌كه‌ن، بێئه‌وه‌ی له دونیای داڕمانی ئابووری بكه‌ن و سیستمی وڵاته‌كانیش ئه‌وه‌نده‌ی خه‌می گیانی هاووڵاتییهكانیانه، ئه‌وه‌نده باسی داڕمانی ئابووری و تێكشكاندنی ئابووری-یان بۆ ناكه‌ن، بۆیه دوور نییه به‌رده‌وامبونی قه‌یرانه‌كه زۆر سیستمی سیاسی له‌ناوبه‌رێت".
بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه و داخستنی بازاڕ ئابووری جیهانی هاڕیوه. ئه‌مریكا له‌چاره‌كی یه‌كه‌می 2020 دا گه‌وره‌ترین دابه‌زینی له بازاری پشكه‌كاندا به‌خۆیه‌وه بینیوه.
تۆنی بلێر له 1997-2007 سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی سه‌ر شانۆی سیاسی و هاوپه‌یمانێكی دڵسۆزی جۆرج ده‌بلیو بۆش-ی سه‌رۆكی ئه‌مەریكای هاوسه‌رده‌می خۆی بوو. له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی ئه‌مدا، به‌ریتانیا هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا بوو له‌شه‌ڕی ئه‌فغانستان و عێراق.
سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی تره‌مپ ده‌رباره‌ی بوونی ڤاكسین بۆ نه‌خۆشییه‌كه ، بلێر ده‌ڵێت: "پێموایه زۆربه‌مان ئه‌وه ئه‌زانین و له‌وه ئه‌گه‌ین، له‌و قسانه باشتر هه‌ن بكرێن".
وتیشی:"پێموایه ئه‌رگومێنت و قسه‌كانی تره‌مپ زیاتر کەسییە و ئه‌وه‌ی من زیاتر نائارام ده‌كات نائامادهییهكی پێكه‌وه‌یی هه‌یه له جیهاندا".
دواتر ئه‌و تره‌مپ به‌وانه‌ی پێش خۆی به‌راورد ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر بیرمان له‌وه كرده‌وه له زه‌مه‌نێكداین کە مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بێل كلنتن و جۆرج ده‌بلیو بۆش و باراك ئۆباما، ده‌كه‌ین، ئه‌وا گرنگترین شت له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن چۆن جیهان له‌گه‌ڵمان كۆك ده‌بێت؟". بۆیه ده‌ڵێت: "هاوئاهه‌نگی جیهانی پێویسته، من نیگه‌رانم له‌وه‌ی ئه‌مەریكا ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی نییه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌جێندای جیهان هه‌بێت".
ده‌رباره‌ی كۆتایی هێنانی کەرەنتینە و كرانه‌وه‌ی بازاڕ، پێیوایه پێویسته كارئاسانی بكرێت، له‌گه‌ڵ بوونی رێوشوێنی ته‌ندروستی، ده‌ڵێت: "پێویستمان به‌وه‌یه ترساندنی خه‌ڵك به‌س بێت له‌وه‌ی كه له داخستن و كەره‌نتینه تێگه‌یشتوون، به‌ڵام هه‌روه‌ها پێویسته یارمه‌تی خه‌ڵكیش بده‌ین بۆ تێگه‌یشتن له‌وه‌ی كه ماوه‌ی چه‌ندی تر به‌رده‌وام ئه‌بێت ئه‌م دۆخه".
به‌نیگه‌رانییه‌وه باس له‌كیشوه‌ری ره‌ش ده‌كات كه ژماره‌ی كه‌یسه‌كانی گه‌یشتۆته 100 هه‌زار و تائێستا 3000 كه‌س مردوون به كۆرۆنا.
تۆنی بلێر ئێستا سه‌رقاڵه به په‌یمانگای تۆنی بلێر بۆ گۆڕانی جیهان كه رێكخراوێكی قازانج نەویستە.