تووشبوویەکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی دەستنیشانکرا
تووشبوویەکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی دەستنیشانکرا
K24 – ههولێر:
وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن 34 ساڵ، دانیشتووی قەزای پێنجوینە و نیشانەی نەخۆشی ھەبووە پشکنینی تاقیگەی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.
ماوەی چەند رۆژێکە، حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت، بەرپرسانی پزیشکیش دەڵێن، بڵاوبوونەوەی ئەمجارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارترە بە بەروارد بە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسۆکە چونکە سەرچاوەکەی نادیارە و هاووڵاتیانیش زیاتر تێکەڵاویان هەیە.