له حاجیاوا ژن و مێردێك تووشی كۆرۆنا بوون
ئافره‌ته‌كه به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك له ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه
K24- راپه‌ڕین
لە شاره‌دێی حاجیاوای سنوری ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین ژن و مێردێك تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ژنەکە ٦٧ ساڵ و پیاوەکە ٧٢ ساڵ تەمەنیەتی، ئەوان ھەردووکیان خەڵکی ئێرانن و لەحاجیاوا نیشتەجێن، ژنەکە کۆتایی ھەفتەی ڕابردوو لەئێران گەڕاوەتەوە، دوای پشکنین دەرکەوتووە تووشی کۆرۆنا بووە ، دوای پشکنین بۆ ھاوسەرەکەی دەرکەوتووە ئەویش تووشبووە.
دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیش، تیمێكی پزیشكی ده‌ستیان به وه‌رگرتنی سامپڵی دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه كردووه، كه ئه‌و ژن و مێرده لێی نیشته‌جێن.
هاوكات لەگەڵ وەرگرتنی پشکنین لە بەرکەوتووانی توشبووەکە، تیمێکی بەرگری شارستانی راپەڕین مزگەوت و گەڕەك و ماڵی تووشبووەکە بە دەرمانی دژە ڤایرۆس دەڕشێنن، ھەوڵی تیمەکان بۆ دڵنیابوونە لە سەلامەتی بەرکەوتوانی تووشبوەکە و پاراستنی دانیشتوانی گەڕەکەكه.
H.B