وردەکاری بڕیارەکانی خوێندنی باڵا بۆ خوێندن و تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵ
کوردستان24 وردەکارییەکان بڵاودەکاتەوە
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێكاره ته‌ندروستییه‌كان، قوتابیانی خوێندنی باڵا تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ ئه‌نجام ناده‌ن.
عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەی زانستی له په‌رله‌مانی كوردستان به كوردستان24ی راگه‌یاند، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریداوه كه بۆ ته‌واوكردنی پڕۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ قوتابیانی خوێندنی باڵا هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌ده‌ن و له‌جیاتی تاقیكردنه‌وه‌كان هه‌ر قوتابییه‌ك راپۆرتێك پێشكه‌ش ده‌كات و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندن له هه‌ر به‌شێكی تایبه‌تی زانكۆكان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ راپۆرتی وانه‌كان ده‌كه‌ن و دواتریش به‌گوێره‌ی راپۆرتی قوتابییه‌كه نمره‌ی بۆ دیارییده‌كرێت.
هه‌روه‌ها عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری ئاشكراشی كرد، ئه‌و قوتابیانه‌ی له كۆرسی یه‌كه‌مدا له وانەیه‌كدا ده‌رنه‌چوون، راپۆرتێكی ئه‌و وانەیه ئاماده ده‌كات و دواتر به‌گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی لیژنه‌كه قوتابییه‌كه نمره وه‌رده‌گرێت.
له‌باره‌ی كۆرسی دووه‌می خوێندن، ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی كوردستان گوتی كه قوتابیان ته‌نیا راپۆرتێك له‌سه‌ر وانه‌كانیان ئاماده ده‌كه‌ن و به گوێره‌ی ئاستی راپۆرته‌كانی نمره‌ی وانه‌كانی پێده‌درێت.
هه‌روه‌ها عه‌بدولسه‌لام دۆله‌مه‌ری ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، بۆ وانە پراکتیکیەکان بە تایبەتی لە کۆلێژە زانستیەکان بە گوێره‌ی ئەو سەربەخۆییە کارگێڕییەی کە زانکۆکان ھەیانە ڕێوشوێنی پێویست ده‌گیرێته‌به‌ر.
روونیشکردەوە، ئەم بڕیارە قوتابیانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا ناگرێتەوە.