راگەیاندراوێك لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه
زانیاری رێكاره‌كان له‌و گونده‌ی سنووری مێرگه‌سۆر ده‌خاته روو كه تووشبووێكی كۆرۆنا سه‌ردانی كردبوو
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆی ده‌ستنیشانكردنی تووشبووێكی كۆرۆنا، كه سه‌ردانی گوندی هۆستانی سه‌ر به قه‌زای مێرگه‌سۆری كردووه، ئه‌و گونده به ته‌واوی كه‌ره‌نتین كرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه، "دوابەدوای دەستنیشانکردنی تووشبووێكی دوێنێ بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوی COVID19 کە دانیشتووی شاری هەولێرە، بەهۆی سەردانی ناوبراو بۆ گوندی ھۆستان سەر بە قەزای مێرگەسوور، لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان و دۆزینەوەی بەرکەوتووان بڕیاردرا بە کەرەنتین کردنی گوندی هۆستان بەمەبەستی وەرگرتنی ژمارەیەك نموونەی پشکنین و رێکارەکانی خۆپارێزی تەندروستی".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جه‌ختیشی كرده‌وه، "هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی و خۆپارێزی بن لەپێناو رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19".
H.B