ئومێد خۆشناو: هیچ به‌ربه‌ستێك ناتوانێت جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی بوه‌ستێنێت
"ئه‌وه‌ی له خولی پێشوودا بۆمان نه‌كرا ئه‌مجاره‌یان تێیدا سه‌ركه‌وتین"
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان دووپات له جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت: هیچ به‌ربه‌ست و له‌مپه‌رێك ناتوانێت جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی بوه‌ستێنێت.
له كاتی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24، ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه، پارتی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ده‌كات.
گوتیشی: له خولی پێشووی په‌رله‌مان هه‌وڵێكی زۆرماندا بۆ ئه‌وه‌ی یاساكه بخه‌ینه بواری جێبه‌جێكردن و له كابینه‌ی پێشووی حكومه‌تیش پێشكه‌ش كرا، به‌ڵام رێگری زۆری لێكرا، ئه‌مجاره‌یان به ئیراده‌یه‌كی گه‌وره‌تر رووبه‌ڕووی به‌ربه‌سته‌كان بووینه‌وه و توانیمان سه‌ركه‌وتوو بین.
H.B