مەلا بەختیار: دوو ئیدارەیی گەورەترین هەڵەی ستراتیجییە

باس لە لامەرکەزیی دەکات

K24 – هه‌ولێر:

مەلا بەختیار، ئەندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بە سایتی ‌شەفەق نیوزی راگەیاند، دژی دوو ئیداریی و فرە ئیدارەییە لە هەرێمی کوردستان.

مەلا بەختیار رایگەیاندووە، بەڵی بۆ لامەرکەزییەک کە لە بەرژەوندی ئابووری بێت، بەڵێ بۆ لامەرکەزیی ئیداری لەپێناو باشتر بەڕێوەبردنی کاروباری پارێزگاکان، بەڵام پێویستە ئەمە نەکرێتە هۆکارێک بۆ سەپاندنی دوو ئیدارەیی و چەند ئیدارەیی.

دەشڵێت، هەر لایەنێک ئەو کارە بکات یان پەسەندی بکات، گەورەترین هەڵەی ستراتیجی ئەنجام دەدات.