دوو کەسی دیکە لە هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
ئاماری نوێ
وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، پیاوێك تەمەن ٥٠ ساڵ و کچێکی گەنج تەمەن ١٨ ساڵ بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، هەردوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەن.