وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (92)ی بڵاوكرده‌وه‌

رێكاره‌كان به‌رده‌وامن

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبووانی كۆرۆنای له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 5 كه‌س تووشی په‌تاكه‌ بوونه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (92)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

  1. کەرەنتین

تاوەکو ئەمڕۆ (11979) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕاونەتەوە و ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1173) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (351) لە هەولێر، (141) لە سلێمانی، (681) لە دهۆك. (10806) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕاونەوەتەوه‌ ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی دیكه‌ی هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری رابردوودا، کە کۆی گشتییان (96) هاووڵاتی بوو.

  1. پشکنین

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا؛ (1594) پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجام دراون؛ (1113) هەولێر، (168) سلێمانی، (283) دهۆك، (30) راپەڕین. دەرەنجام (5) تووشبووی نوێ تۆمار کرا، بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای هەولێر (4) پۆزەتیڤ: (3) پیاو تەمەنیان(50)، (38)، (29) ساڵ و کچێکی گەنج تەمەن (18) ساڵ، یەکیان دانیشتووی گوندی (ابو جردة)ی سەر بە ناحیەی گوێڕە و نیشانەی نەخۆشی ھەبووە، ئەوانی دیكه‌ دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەن و بەرکەوتەی تووشىووانی پێشوون.

پارێزگای سلێمانی (1) پۆزەتیڤ: پیاوێکی تەمەن 34 ساڵ، دانیشتووی قەزای پێنجوینە و نیشانەی نەخۆشی ھەبووە پشکنینی تاقیگەیی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.

(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراون لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، (70189) پشکنین بووە)

  1. ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (507) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (403) نەخۆش چاکبوونەتەوە، ئێستا تەنها (99) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی دیكه‌ داوا دەکەی،ن هاووڵاتیان پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسك و دەستکێش و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (122)ـه‌وه‌ بکەن.

وەزارەتی تەندروستی        

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

26 ئایاری 2020

H.B