گۆتزێ بەهۆی بەکارهێنانی تیک تۆک لە بۆرووسیا دۆرتمۆند بەڕێ دەکرێت
خۆی کردە قوربانی گرتەکانی تیک تۆک
بۆرووسیا دۆرتمۆند لەبەر تیک تۆک دەستبەرداری ماریۆ گۆتزێ دەبێت.
دوای ئەویە ماریۆ گۆتزێ لە لیدوانێکیدا بەفەرمی رۆیشتنی لە بۆرووسیا دۆرتمۆند راگەیاند و ئاشکرایکرد کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی زەردەوالەکان بەجێدەهێڵێت، جگە لەوەی لە میدیاکان باسی ئەوەیکرا گۆتزێ بەدڵی لوسیان فاڤەری راهێنەیر دۆرتمۆند نییە و پێیوایە لەگەڵ شیواز و پلانەکانی یاریکردن ئەو ناگونجێت، رۆژنامەیەکی بەریتانی نهێنییەکی دیکەی ئاشکراکردووە.
رۆژنامەی زە سەن رایگەیاندووە، بەرپرسانی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆند رەخنەیان لەو ڤیدیۆیانە هەیە کە گۆتزێ لەگەڵ هاوژینەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک بڵاویان دەکاتەوە، بەتایبەتی ئەو ڤیدیۆیانەی کە لە ماوەی کەرەنتینبوونیاندا لە تیک تۆک بلاویان دەکردەوە.
یانەکانی ئێڤەرتۆن وێستهام یونایتد لەسەر هێڵن و دەیانەوێت گۆتزێ ببەنە ریزەکانیان.