لێژنه‌ی په‌روه‌رده په‌یامێك له‌باره‌ی چاره‌نووسی خوێندنی ئه‌مساڵ ئاراسته‌ی قوتابیان ده‌كات
ئەو بابەتانەش ئاشكرا ده‌كات كه بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان داخڵ نین
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان روو له قوتابیان دووپاتیكرده‌وه، "وەك پێشتر بەڵێنمان پێتان دابوو ئەو بابەتانەی بە خوێندنی ئۆنلاین و ئەلیکترۆنی خوێندراون، بە ھیچ شێوەیەك داخڵ نین بۆ تاقیکردنەوەکان".
عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، "ئێستا بارودۆخی تەندروستی رێگەمان نادات خوێندنی نێو کامپەس دەست پێ بکەینەوە و تەنانەت ئەستەمە بۆ ئانجامدانی تاقیکردنەوەکانیش، بۆیە دەمەوێت ھەمووتان دڵنیا بکەینەوە، کە لە ماوەی رابردوودا لە گەڵ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا لە پەیوەندی بەردەوام بووین".
هه‌روه‌ها له راگهیندراوهكهدا هاتووه، "دوای گەیشتنی فەرمانی بەڕێز سەرۆك وەزیران، ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا باشترین بژاردە کە گونجاو بێت لەگەڵ بارودۆخی دەرونی و سایکۆلۆجی و دۆخی ئابووی خانەوادە بەڕێزەکانتان ڕادەگەیەنێت".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "بە پێویستی دەزانم سوپاسی خۆڕاگری ئێوە و مامۆستا و فەرمانبەرانی بەڕێز بکەم، کە ئەرکێکی زۆریان کێشا لە دامەزراندنی سیستمی ئەلیکترۆنی، ئەمەش ھەنگاوێکی ئەزموونی باش بوو، کە دەکرێت لە داھاتوودا سوودی لێوەربگیرێت".
H.B