پارێزگاری هه‌ولێر: رێنمایی نوێی تایبه‌ت به رێكاره خۆپارێزییه‌كان ده‌رده‌چێت
"له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا رێنمایی نوێ ده‌رده‌چێت"
K24 - هه‌ولێر:
فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كۆبوونه‌ته‌وه و رێنمایی و رێكاری نوێ بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌رده‌چێت.
فرسه‌ت سۆفی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له میانی سه‌ردانیكردنی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له هه‌ولێر، دووپاتی له‌وه كرده‌وه، هیچ ئه‌گه‌رێك له ئارادا نییه كه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ درێژ بكرێته‌وه، ته‌نها رێكار و رێنمایی نوێ راده‌گه‌یه‌نرێت، چونكه مه‌ترسی هه‌یه ئه‌مجاره په‌تاكه له‌ناو كۆمه‌ڵگه بڵاوببێته‌وه.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا، رێنماییه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڵاوده‌كرێنه‌وه.
گوتیشی: "قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راناگه‌یه‌نرێت، ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك گرنگه به لامانه‌وه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت هاوسه‌نگییه‌ك له نێوان كار و كاسبی خه‌ڵك و رێكاره خۆپارێزییه‌كانی كۆرۆنا رابگرین".
روونیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك خۆی نه‌پارێزێت، ئه‌گه‌ر هه‌یه په‌تاكه مه‌ترسیدارتر بڵاوبێته‌وه، چونكه له‌مه‌ودوا بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان ده‌كرێنه‌وه، بۆیه باشتره رێكاره‌كان ره‌چاو بكرێن.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، وه‌كو حكومه‌ت له رابردوو هه‌رچیان پێكرابێت كردوویانه و له داهاتووشدا ده‌یكه‌ن، به‌ڵام پێویسته خه‌ڵكیش باشتر پابه‌ند بێت و به‌رپرسیارێتی خۆپاراستن ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی خۆیان.
ئ. م