تورکیا پێنج گەریلای پەکەکەی لە گوندی سەفرە کردە ئامانج
ڤیدیۆ دوای بۆردومانەکە بڵاودەکرێتەوە
K24 – شارباژێر:
وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردەوە، 10 چەکداری سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانیان لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاواز لە هەرێمی کوردستان کوشتووە.
ئاژانسی ئانادۆڵی سەر بە حکومەتی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، پێنج شەڕڤانی پەکەکەیان لە خواکوڕک کوشتووە و پێنجی دیکەشیان لە نزیک ناوچەکانی ئاسۆس کردووەتەوە ئامانج.
پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند، شەوی رابردوو، فڕۆکەکانی تورکیا لە گوندی سەفرەی سەر بە شاڕباژێر لە سلێمانی، پێنج گەریلای پەکەکەیان کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە هەر پێنج گەریلاکە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، زیانی ماددی بەر ماڵی هاووڵاتییەک کەوتووە، بەڵام هیچ هاووڵاتییەکی گوندەکە زیانی بەرنەکەوتووە.
#Turkey jets killed 6 #PKK fighters in Safra Village - Mawat- #Slemani province
— Harem Jaafer (@HaremJaafer) May 27, 2020
Video18+ pic.twitter.com/I43ckIdQPh